بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان دەکات.
ڕۆژی ١شەممە، ٦ی ٩ی ٢٠٢١، بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بەوەکالەت و بە ئامادەبوونی بەرێز خاتوو ،حەلیمە فەتاح، لێپرسراوی بەشی دایەنگاکان و سۆران سەعید، لێپرسراوی بەشی پلان و بەدوادا چوون ، پیشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان ، کە پێکهاتبوون لە بەرێزان ، شاسوار صدیق تۆفیق،بەڕێوەبەری پڕۆژە ، نیشتیمان عەبدول رەحمان، بەڕێوەبەری ئیدارەی حاڵەت.
ئامانجی سەردانەکە بریتی بوو لە هەماهەنگی لە پێناو کاری هاوبەش بۆ خزمەتی منداڵان بەشێوەیەکی گشتی و هۆشیاری کۆمەڵایەتی بۆ خێزان و جیاوازی ڕەگەزی، لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی میوان پێشنیاری نۆژەند کردنەوەی بینای سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخانیان کرد و وە دابین کردنی هەموو پێداویستیەکانی سەنتەرەکەو هەروەها دروست کردنی تیمێکی شارازەی گەڕۆک بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ پارێزگای سلێمانی و قەزای دەربەندیخان .
لەو دیدارەدا بەڕێز بەڕێوەبەرەی گشتی لە ڕوانگەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانەوە، بنەماو پڕەنسیپە گشتیەکانی کاکردنی لە بواری پاراستنی منداڵان و ژنانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک ئامادەیی بەرێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پیشاندا بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەی لە پێناو پاراستنی منداڵان و جیاوازی ڕەگەزی و هۆشیاری کۆمەڵایەتی ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە.
|