• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
جەخت لەسەر کاری پێکەوەیی و چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکان کرایەوە.

ڕۆژی٣ شەممە ١٧ی ٨ی ٢٠٢١ ، بە سەرپەرشتی بەڕێز ، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ،بە ئامادە بوونی بەرێزان،خاتوو ،گەشاو عومەر قادر ،شارەزای دارایی، خاتوو. نوخشە ڕەسول ،بەڕێوەبەری کارگێڕی ،ئاراس ناسر، لێپرسراوی چاودێری خێزان ، سۆران سەعید ،لێپرسراوی پلان و بەدواداچون ، هیوا سەعید ،سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، ئارەزو غەفور،سەرپەرشتیاری پەروەردەیی،  ڕێبوار ڕەسول ، بەرپرسی بەشی یاسا، ڕێزان گروون، لێپرسراوی ژمێریاری ، سۆکار ڕەفیق ،لێپرسراوی وردبینی ،ئاگر بورهان،بەرپرسی هۆبەی بەدواداچون ،بەختیار عەلی، بەرپرسی ئەندازیاری ،حەلیمە فەتاح ،بەرپرسی دایەنگەکان ،مافناس ،هیوا ڕەحمان، فواد فائیق، بەرپرسی هۆبەی خزمەتگوزاری.لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ کۆبوونەوەی‌ ئاسایی بەڕێوەبرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وتەیەکی‌ پێشکەشکردو لە وتەکەیدا سوپاسی‌ سەرجەم بەڕێوەبەرو بەرپرسان‌و کارمەندانی‌ سنوری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد لەپای‌ ئەو کارو چالاکییانەی‌ کە لەماوەی‌ ڕابردوودا بەباشی‌ بەڕێوەیان بردووە، هەروەک پوختەی‌ گرنگترین ئەو خاڵانەی‌ ئاماژەی پێدا کە دەستکەوت‌و گۆڕانکاری‌ بوون لە کارەکانی ڕابردوودا، ئاماژەش بەو کێشەو گرفتانە کرا کە دێنە بەردەم ئەو پڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە هاوکاری ڕێکخراوەکان سەرپەرشتیان دەکات .
لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە ڕێکخستنەوەی ئەو داتاو زانیاریانە کرا کە پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاری لەسەر بکەن.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرجەم بەرنامەکانی‌ کۆبوونەوەکە گفتوگۆکران، بۆ باشتر بەڕێوەچوونی‌ کارەکان ژمارەیەک تێبینیان ئاراستە کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی بەشەکان ڕاسپێردران بە ئەنجامدانی‌ ئەو کارە کارگێڕی‌‌و ژمێریارییانەی‌ پەیوەندیدارن بە هاوڵاتیان ، بەمەبەستی‌ باشتر ڕێکخستنی‌ کارەکانیان‌و جێ بەجێکردنی‌ ئەرکەکان وەک خۆی‌.

18/08/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.