كۆتایی بە ڕاهێنانێكی ٤ ڕۆژە هات كە بۆ ژمارەیەك لە توێژەرانی (كۆمەڵایەتی -دەرونی) كرابوەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بە هەماهەنگی ڕێکخراوی تراینگڵ ،كۆتایی به ڕاهێنانێكی ٤ ڕۆژه بۆ توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هێناو بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا
ڕۆژی ١شه‌ممه، ١١ی ٨ی٢٠٢١، لە هۆڵی هۆتێل تایتەنیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سليمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تراینگڵ كۆتایی به ڕاهێنانێك هێنا ، بەبەژداری (تويژەرانی كۆمەڵایەتی - دەرونی) بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، بۆ (پاڵپشتی دەرونی كۆمەڵایەتی ڕێكخراو) كرابوویه‌وه، بڕوانامەیان پێ بەخشرا.
ڕاهێنانه‌كه له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا له هۆڵی هوتێل تایتەنیك به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ڕاهێنەران ( بەنان وەهاب شەریف) تويژەرو ڕاهێنەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپيدانی كۆمەڵایەتی ،(شوان ڕەشید) ڕاهێنەری تراینگڵ . وانه‌كانیان وته‌وه و ڕێکخراوی (تراینگڵ) سپۆنسەری بوو
|