بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆستێک بە کێبڕکێ و ڕەخساندنى هەلى چونیەک بۆ کارمەندان پڕ دەکاتەوە
بە پێی گشتاندنێك كه ژماره (1775) له به‌رواری (8ی1ی2021)ی له‌سه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی كێبڕكێ‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی چونیه‌ك بۆ كارمه‌ندان پۆستی بەڕێوەبەری(چاودێری كەمئەندامان) له پارێزگای سلێمانی پڕ ده‌كاته‌وه، كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كان ده‌توانن سی ڤی خۆیان له ماوه‌ی (10)ڕۆژدا ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی بكه‌ن بۆ به‌شداری له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كان.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌و بەڕێزانەی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستیبەڕێوەبەری (چودێری كۆمەڵایەتی) لە پارێزگای سلێمانی، لە ماوەی (10) ڕۆژدا سیڤی تواناییهكانیان به‌ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١ _ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان پەیمانگا بێت
٢_ ساڵانی خزمەتی لە ٧ ساڵ کەمتر نەبێت بۆ بەكالۆریوس ، ١٨ ساڵ كەمتر نەبێت بۆ پەیمانگا
٣_ شارەزایی لە بەڕێوەبردن هەبێت
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
|