پرسە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بە خەمەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (نەوزاد محەمەد صالەح) کارمەندی دڵسۆزمان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ڕادەگەیەنین، کە ئەمڕۆ ، ٢٧ی ٧ی ٢٠٢١ ، گیانی لەدەستدا.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی منداڵ و خێزان و کەس و خزمانی کۆچکردوو دەکەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە لە گوناهی کۆچکردوو خۆش بێت و لە بەهەشتەکەی خۆیدا بیحەوێنێتەوەو سەبوری و ئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵى خانەوادەو خزمانیدا.
انا لله وانا الیه راجعون
نەهرۆ عەبدوڵا عەلی
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت
٢٧ی ٧ی ٢٠٢١
|