له گه‌شتێكی مه‌یدانیدا، د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، پارێزگای دهۆك به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ِله سه‌ردانێكیدا بۆ پارێزگای دهۆك، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگار‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات .
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك، د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشت چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد له پارێزگای دهۆك‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی دۆهكه‌وه پێشوازیكرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری كار، سه‌ردانی لیژنه‌كانی سه‌رله‌نوێ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی پزیشكی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی كرد‌و له نزیكه‌وه پرۆسه‌كه‌ی بینی‌و ده‌ستخۆشی له كارمه‌ندان كرد‌و له گرفتی هاووڵاتیانیشی له‌وباره‌یه‌وه كۆڵییه‌وه.
له به‌شێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری دهۆك، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی، له‌گه‌ڵ نۆ ڕێكخراوی دادكۆكیكار له مافی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كۆبوویه‌وه‌و له نزیكه‌وه له بۆچوون‌و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت ئاگاداری كردن‌و گوێی له خواست‌و داخوزاییه‌كانی گرتن‌و به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری‌و پشتیوانییه‌كی پێدان .
|