به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیرۆزبایی له ئاڵوگۆری پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، له نامه‌یه‌كی تایبه‌تدا، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگار‌و كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆك‌و كاك ئه‌نوه‌ر تاهیر، جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كات، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی هه‌یه بۆ كاك د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری پێشووی سلێمانی،
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان، سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاری سلێمانی
به‌بۆنه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان له نێوان دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و جێببه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو لیستی سه‌وزو نیلی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای سلێمانی له هه‌ردوو لایه‌نی ته‌شریعی‌و جێبه‌جێكردنه‌وه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له برایانی به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگار‌و كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆك‌و كاك ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له برای به‌ڕێز كاك د.ئاسۆ فه‌ره‌یدوون ده‌كه‌م‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم له ئه‌رك‌و كاری داهاتوویدا.
هیوادارم ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیان ببێته هۆی پێشخستنی پارێزگای سلێمانی‌و باشتر به‌ڕێوه‌بردنی شار، هه‌روه‌ك چۆن له خودی خۆیدا جوڵه‌یه‌كی ئه‌رێنییه له پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و وه‌رگرتنی شه‌رعییه‌ت له سه‌ر بنه‌مای ده‌نگی خه‌ڵك‌و وه‌رگرتنه‌وه‌و به‌خشین له ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما.
سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیریی، هه‌ر شایه‌نی ئاستێكی به‌رزی به‌ڕێوه‌بردن‌و ململانێی شه‌ریفانه‌یه، ئومێد ده‌كه‌م وه‌كچۆن له دوو ساڵی ڕابردوودا پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی‌و كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تا ئاستێكی باش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م پارێزگایه بوو، به هه‌مانشێوه‌ش دوو ساڵی ئاینده‌ی پیشانی بدات ئه‌م پارێزگایه ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ئاماده ده‌بێت بۆ پێشكه‌وتن‌و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیه‌كانی‌و سه‌قامگیریی‌و به‌رجه‌سته‌كردنی گیانی له‌خۆبوردن‌و ڕێزگرتن له ڕای خه‌ڵك .
بێگومان به‌نده‌ش لای خۆمه‌وه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له پارێزگای سلێمانی، ئاماده‌ی هاوكاری‌و پشتیوانی هه‌ر كار‌و پڕۆژه‌یه‌كین كه مایه‌ی خێربێت بۆ دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێكه‌وه بێت، به‌تایبه‌ت وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگاری سلێمانی ده‌بین .
دووباره ده‌ستخۆشی له برای به‌ڕێز كاك د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی‌و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ برایانی به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، كاك ئه‌نوه‌ر تاهیر له ئه‌ركه نوێیه‌كانیاندا ده‌خوازم .
براتان
عومه‌ر گوڵپی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
25ی8ی2016