ده‌رچووانی نابینایان له زانكۆكان خه‌ڵات ده‌كرێن
به‌بۆنه‌ی ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندنی به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌ره‌وه، یه‌كێتی نابینایانی كوردستان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته ژماره‌یه‌ك نابینا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 24ی8ی2016، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی، له هۆڵی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به خه‌ڵاتكردنی 35 خوێندكاری نابینا به‌ڕێوه‌چوو كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كانی خوێندنی دیبلۆم‌و به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌ریان بڕیبوو.
بۆنه‌كه لقی سلێمانی ڕێكخراوی یه‌كێتی نابینایان ڕێكیخستبوو، له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، هه‌روه‌ها وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی نابینایان پێشكه‌شكرا كه تیایدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كرا‌و دواتر په‌رله‌مانتارن‌و به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی شه‌ره‌فی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانیان پێ به‌خشرا.
له لێدوانی‌دا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، له‌باره‌ی بۆنه‌كه‌وه وتی: " ئه‌م بۆنانه گرنگن، ڕێزلێنانه له‌به‌رهه‌می ماندووبوونی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت نابینایان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و هه‌موو لایه‌ك له‌و ڕاستییه تێبگه‌ن كه ده‌كرێت هاووڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ببێته كه‌سێكی به‌رهه‌مهێن‌و به‌شداری له پرۆسه‌ی بونیاتنانی وڵاته‌كه‌یدا بكات، هه‌روه‌ها به گرنگی زانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبێت به جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 22ی ساڵی 2011 ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه‌یه‌كێك یه‌كێك له ئیمتیازه‌كان ده‌سته‌به‌ركردنی مافی دامه‌زراندن‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاره به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج" .
|