وه‌زیری كار سه‌نته‌رێكی ڕاهێنانی پیشه‌یی ده‌كاته‌وه‌و سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 23ی8ی2016، د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی‌و وه‌فدێكی هاوڕێی سه‌ردانی گه‌رمیانیان كردوله‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندان ناوه‌ندێكی ڕاهێنانی پیشه‌ییان كرده‌وه‌و سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌رمیانیان كرد .
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه، ده‌روون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان، پێی ڕاگه‌یاندین: " له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، كاك د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كار‌و باری كۆمه‌لایه‌تی بینایه‌ی نویی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و راهێنانی پیشه‌یی گه‌رمیانی كرده‌وه، شایه‌نی باسه ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه جگه له‌كارئاسانی بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لایه‌تی كرێكاران به‌شی راهێنان پێك هاتوه له 10جۆر وه‌رشه‌ی خولی پێگه‌یاندنی هاولاتیان بۆ فێربوونی كار‌و پیشه كه پێك دێت له ئارایشتگای ئافره‌تان، چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل، ساردكه‌ره‌وه، كۆمپیوته‌ر، دروومان، كاره‌با، سه‌رتاشین، ئاسنگه‌ریی، هه‌رهه‌مان رۆژ به‌رێزیان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ری گشتی و كارمه‌ندانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه كۆبویه‌وه بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كاره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ".
|