بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ٣٣ هەمین ساڵیادی کیمیایی بارانی هەڵەبجەدا
ئەمڕۆ ١٦ی ٣ی ٢٠٢١ لە ٣٣ هەمین ساڵیادی کیمیایی بارانی هەڵەبجەدا، لە ژێر دروشمی هەڵەبجە هێمای مەزڵومیەتی کوردە،بە ئامادەبوونی خاتوو ئاشتی ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالە و ژمارەیەک لە بەرپرس و فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە ساتێک وەستان بە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیایی بارانی هەڵەبجە.
|