"بەهۆى سوپاسەکەوە مانگێک خزمەت و ڕاژەکانیان پێش دەکەوێت"
به‌بۆنه‌ی 8ی مارس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسێك ئاراسته‌ی بهرپرسو كارمه‌ندانی ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی ده‌كات
له‌پای كار‌و ماندووبوونیان و دڵسۆزانه ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، به‌ڕێز خاتوو ئاشتی ئیبراهیم محێ دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت، له ڕۆژی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ماڵی داڵده‌دان ده‌كات له‌گه‌ڵ مانگێگ پێشخستن له خزمه‌ت و ڕاژه‌كانیان.
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕایگەیاند:" به پێویستی ده‌زانین له ڕۆژی جیهانی مافه‌كانی ژناندا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران وکارمەندانی ماڵی داڵدەدانی ژنان بکەین و به ڕێز‌و بایه‌خه‌وه له كار‌و چالاكی و ههوڵو ماندووبوونه‌كانی ئێوه بڕوانین، به تایبه‌ت له چەند ساڵی ڕابردوودا كه سه‌ره‌ڕای گیروگرفته جۆراوجۆره‌كان زۆر دڵسۆزانه ئه‌ركی خۆتان ڕاپهڕاندووهو خزمه‌تتان به خوشكانمان له ژنانی و كچانی ڕزگاربوو له توندوتیژی كردووه، كار‌و خزمه‌تی ئێوه له ماڵی داڵده‌دان جێگه‌ی ڕێز‌و سوپاسی هه‌موو لایه‌كه به تایبه‌ت كه هه‌موو ده‌زانین كاركردن له ماڵی داڵده‌دان قورسی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
|