• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ده‌روون عومه‌ر: دوو منداڵه‌كه‌ی‌ گه‌رمیان‌و باوكیان له‌ ئێسته‌وه‌ پارێزراون

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ژیانی‌ كوله‌مه‌رگی‌ خێزانێكی‌ گه‌رمیانی‌، كه‌ له‌ دایكێك‌و باوكێك‌و دوو منداڵ پێكهاتبوو، هاووڵاتیان‌و چاكه‌خوازان‌و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ هانایانه‌وه‌ چوون‌و گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌، به‌ڵام ئه‌و خێزانه‌ ئاماده‌نه‌بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێننه‌وه‌و منداڵه‌كانیشیان ببه‌خشنه‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ده‌روونیه‌وه‌، پاش گه‌ڕانه‌وه‌شیان، له‌ ژێر كاریگه‌ریی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا دایكی‌ منداڵه‌كان گیانی‌ له‌ ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 23ی‌8ی‌2016، ئه‌و منداڵانه‌‌و باوكیان به‌ هه‌وڵی‌ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی‌ جیاواز گه‌یه‌نرانه‌ شوێنی‌ شیاوو منداڵه‌كان له‌ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانان‌و باوكیشیان له‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان جێگیركران.

له‌وباره‌یه‌وه‌، ده‌روون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌رمیان، له‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك ڕایگه‌یاند :" ئەمڕۆ لە پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داواکاری گشتیی گەرمیان، بە فەرمانی ئێمە و لە ڕێگەی تیمێکی توێژەران‌و چاودێری خێزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە، موحه‌ممه‌د‌و ئه‌حمه‌د، گەیەنرانە خانەی بێ نه‌وجه‌وانانی‌ سلێمانی و کاک مه‌حمودی باوکیشیان لە خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی جێگەی بۆ دابینکرا..." هه‌ر له‌ پۆسته‌كه‌یدا، ده‌روون عومه‌ر سوپاسی‌ ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ هاوكاریان بوون له‌‌و ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌دا :" لێرەوە بە پێویستی ئەزانم سوپاسی هەریەک لەم بەڕێزانە بکەم: م.عمر گوڵپی‌ ـ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و سەرنج خان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و کاک شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د، قائمقامی کەلار‌و کاک ئاسۆ هاشم و کاک محمد حمە ساڵح‌و دییە خان و کاک وریای ڕێکخراوەکان و چنورخان‌و هێندێك چاكه‌خوزای‌ تر كه‌ به‌ده‌م مافی‌ ئه‌و خێزانه‌وه‌ بوون ".



23/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.