• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پێشانگایه‌ك بۆ خستنه‌ڕووی‌ به‌رهه‌می‌ ده‌ست و كاری‌ درومانی‌ ژنانى داڵده‌دراوی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ و ماڵەکانی کچان كرایه‌وه‌

ئەمڕۆ‌ دووشەممە ٨ی٣ی٢٠٢١،  له‌ هۆڵی‌ ئازاد شه‌وقی‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ ٨ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ژنان، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم،ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خاتوو ئاشتی ئیبراهیم محێ دین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بە وەکالەت له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان و به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان و ماڵەکانی کچان و کوڕان و بەساڵاچوان وژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندان و ژنان‌و چالاكه‌وانانی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان، پێشانگایه‌كی‌ بۆ به‌رهه‌می‌ چنین و كاری‌ ده‌ستی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ و ماڵەکانی کچان كرده‌وه‌.

‎پێشانگاكه‌ به‌ فه‌رمی‌ سه‌عات (١٠)ی‌ سه‌ر له‌ به‌یانی‌ كرایه‌وه‌و به‌رده‌وام بوو تا سه‌عات (٣)ی‌ پاشنیوه‌ڕۆو تیایدا به‌رهه‌می‌  چنین و كاری‌ ده‌ستی‌ و هونه‌ری‌ ژنان و كچانی‌ داڵده‌دراو نمایشكراو داهاته‌كه‌شی‌ بۆ ژنان و کچان خۆیان ده‌بێت.

‎ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلان و به‌رنامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی و بەرێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیە بۆ گرنگیدان به‌ په‌ره‌پێدان به‌ تواناكانی‌ ژنانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان و ماڵەکانی کچان بۆ ئه‌وه‌ی‌ سود له‌و كاتانه‌ وه‌رگرن كه‌ له‌ ماڵەکان ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ جۆراوجۆری‌ ڕۆشنبیری‌ و پیشه‌یی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ ژنان و به‌هێزبوونیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتێك له‌ ماڵەکانی ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ باشتر بتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و ڕوبه‌ڕووی‌ سه‌ختیه‌كانی‌ ژیان ببنه‌وه‌، ئه‌مه‌ وێڕای‌ فێربوونی‌ ئه‌و پیشه‌ جۆراوجۆرانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دابینكردنی‌ بژێوی‌ ژیان و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ كار.


08/03/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.