• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی لە ٨ی مارس دا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە.

بە بۆنەی ٨ی مارس،ڕۆژی جیهانی ژنان بەڕێز خاتوو ئاشتی ئیبراهیم محێ دین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی.

بە بۆنەی ٨ی مارس ، ڕۆژی جیهانی ژنان، پڕ بە دڵ گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی کوردستان و جیهان دەکەم.

٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، لە رۆژی خەبات و تێکۆشان بۆ گەشتن بە یەکسانی و دادپەروەری ژنان لە کۆمەڵگە ، کە سەرەتای وەرچەرخانێک بۆ گەشەکردن و هاتنە مەیدانی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی خۆیان لەچوارچێوەی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی وێڕای پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە تەواوی دەستکەوتەکانی لە تەواوی ژنانی جیهان و کوردستان، لەم رۆژە مەزنەدا، جەخت دەکینەوە بۆجێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانەی بە زەرووری دەزانین بۆ پێشخستنی پرسی ژنان لە کوردستاندا بهاوێژرێن و دەیکەینە کارنامەی داهاتووی خۆمان  لە خەبات وتێکۆشانی دادپەروەریدا ، هاوکات تەبا و هەماهەنگ و یارمەتیدەر دەبین لەگەڵ تەواوی ڕێکخراو و چالاکوانانی مافەکانی ژنان و جەخت لە کاری پێکەوەیی و یەک هەڵوێستی لەبەرامبەر پێشهات و پرسە دادپەروەری و نیشتیمانیەکان دەکات. دووپاتی دەکەینەوە بەشێک دەبین لە سەرکەوتن و جێبەجێبوونی ئەو راسپاردەو کارانەی وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری و دەستبەرکردنی مافەکانی ژنان .

پاڵپشتی و دەستخۆشی لەو ژنانە دەكەین كە بەردەوام بێ ماندووبوون لە ماڵەکانی داڵدەدانی ژنان تێدەكۆشن و ماندو دەبن بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و ئازادی بۆ خۆیان و ئەو ژنانەی بەهۆی هەڕەشەو دەستدرێژیەوە لەکۆمەڵگەکەیان دابڕاون، وە پاڵپشتی خۆمان بۆ ئەو ژنە خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە خزمەتی کۆمەڵگەدا شان بەشانی پیاوان خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن دەردەبڕین و بەردەوام دەبین تا بە مافەکانی خۆیان بگەیەنین.

دوبارە بەرزوو پیرۆز بێت ٨ی مارس

ئاشتی ئیبراهیم محێ دین
٧ی٣ی٢٠٢١


07/03/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.