• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی،لە یادی ڕاپەڕیندا، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ ٥ی ٣ی٢٠٢١ خاتوو ئاشتی ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی،بە بۆنەی یادە مەزنەکەی ڕاپەڕینەوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی.

بەرزو پیرۆزبێت یادی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی کوردستان
درود بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان

هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان ،سی ساڵ لەمەوپێش و لە وەها ڕۆژێكدا، لە پاش چەوساندنەوەو دەربەدەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعس، لە تەواوی کوردستانی باشور، ڕق و تۆڵە گەیشتە لوتكە و ڕاپەرینی سەرتاسەری لە كوردستان دژ بە بەعسیەكان لە دەروازەی ڕاپەڕین دەستی پێكرد.

ڕاپەڕین وەڵامێكی گونجاوی گەلی كورد بوو دژ بە زوڵم وستەمكاری بەعسیەكان،بۆیە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پشت ئەستور بە ئیرادەی خۆیان و پێشمەرگە قارەمانەكان،ڕاپەڕینی سەرتاسەریان دەست پێكرد. بۆ گەشتن بە مافەکانی خۆی.

بەبۆنەی ئەو ڕاپەڕینە مەزنەوە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی،گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ھاوڵاتیانی گەلی کوردستان دەکەین، ھیوادارین ئەم یادە ببێتە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان و کۆتایی ھێنان بەتەواوی نەھامەتی و ناخۆشیەکانی گەلەکەمان و ئاوڕدانەوەی زیاتر لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و کەمئەندامان و شۆڕشگێڕانی گەلەكەكەمان ، هەروەها ببێتە مایەی پاراستنی دەستكەوتەكانی ڕاپەرین.

لەو یادەدا لە سۆنگەی پەرۆشیمانەوە بۆ تەندروستی هاوڵاتیان و پاك و خاوێنی و خۆپارێزیان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ڕووبەڕووی هەموو جیهان بۆتەوە،داواكارین هاوڵاتیانی خۆشەویست پابەندی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بن تا ئەم دۆخە تێدەپەڕێت
هەر بەو بۆنەیەوە، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕین، و پێشمەرگە قارەمانەکان . وە بەڵێنمان بۆ خوێنی شەهیدان دوپات دەکەینەوەو هەرگیز لە یادی ناكەین، كە بووە مایەی ئازادی سەرتاسەری بۆ گەلەكەمان.

دووبارە لە گشت لایەک پیرۆز بێت.

ئاشتی ئیبراهیم محێ دین
٥ی٣ی٢٠٢١

05/03/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.