کۆبونەوەی ئەنجومەنی شیاندنی کەمئەندامان بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/٢٨ بە سەرپەرشتی خاتوو (زەکیە سەید سالح) بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی خاتو (ئاشتی ئیبراهیم محێدین) بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شیاندنی کەمئەندامان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند کار و پرۆژەیەک کرا تایبەت بە کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەت باس لە دروستکردنی ناسنامەیەکی یەکگرتوو کرا بۆ گشت کەمئەندامان و خستنەڕووی پێشنیارەکانی ڕێکخراوێک بۆ باشترکردنی ژیانی کەمئەندامان کە دەرئەنجامی ۆرک شۆپێک بوو کە نوێنەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تێدا بەشداربوو، وە گفتوگۆ کرا لەسەر مۆڵەتی بەخێوکەر بۆ زیاتر خزمەت کردنی کەمئەندامان و هاوکاری کردنی ئەو خێزانانەی کەمئەندامیان هەیە.
|