• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هۆشداری دەدرێتە دایەنگە ناحکومیەکان.

بەشی دایەنگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ دایەنگە دابنێن یاخود مۆڵەتی دانانی دایەنگە وەر بگرن پێویستە ڕەچاوی ڕێنمایەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بن و هەر کەسێک مۆڵەت لە دایەنگە یان کەسێکی تر بکڕێتەوە سزا دەدرێت چ ئەو کەسەی مۆڵەتەکەی فرۆشتوەو چ ئەوەی ئەی کڕێتەوە.
لەو بارەوە خاتوو حەلیمە فتاح، بەڕێوەبەری بەشی دایەنگەکان پێی ڕاگەیاندین کە جۆرێک لە مامەڵە دروست بووەو هەندێک لە خاوەن دایەنگە مۆڵەت ئەفرۆشنەوە، کە ئەمە جۆرێکە لە هەڵخەڵەتاندن و فێڵ کردن و بە پێی یاسا هەر کەس دەیەوێت دایەنگە بکاتەوە دەبێت دەست بە ڕێکارە یاسایەکان بکات و خاوەنی دایەنگە مۆڵەتی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشە پێدانی سلێمانی وەربگرێ، وە هەروەها خاتوو حەلیمە ڕایگەیاند ئاماژە بە ماددەی (١٣) لەسیستمی دایەنگەکان ژمارە ٧ی (٢٠١٣) ، بە پێی گشتاندنێک کە لە بەرواری ( ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٠ )بە ژمارە (٧٧٣) دەرچووە ئەو بابەتە ڕون کراوەتەوەو بۆ هەموو دایەنگەکان نێردراوە،تێیدا هاتووە
١- هیچ خاوەن مۆڵەتێکی دایەنگە بۆی نیە بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ناوی دایەنگەکەی بگۆڕێت یان بینای دایەنگەکەی بگوازێتەوە.
٢- مۆڵەت و خاوەنداریەتی دایەنگە ناگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر،تەنها مەگەر ڕەزامەنی وەربگرێت و، مۆڵەتێکی نوێ وەربگرێت بە پێی حکومەکانی سیستمی دایەنگەکان.
٣- هەر سەرپێچیەک لەو دوو بڕگەیەی سەرەوە، دەبێتە هۆی (سزا) و دایەنگە ڕوبەڕوی لێپێچینەوە دەکاتەوە.

14/02/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.