• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
په‌له‌ به‌كه‌ن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم

ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ پێویستی‌ ده‌زانێت ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بكات په‌له‌ بكه‌ن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم تا بچنه‌ نۆره‌ی‌ پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان .

له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیدا، لیژنه‌ی‌ باڵای‌ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردنه‌وه‌و پشكنینه‌وه‌ی‌ پزیشكی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پرۆسه‌كه‌ به‌باشی‌ هه‌ڵسه‌نگێنراو به‌هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ لیژنه‌كانیشه‌وه‌ به‌ پێویست زانرا داوا له‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بكرێ په‌له‌ بكه‌ن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم، چونكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم نۆبه‌ی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ داده‌نرێت‌و هه‌ركه‌سێك دره‌نگتر بچێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم دواتریش زیاتر دوا ده‌كه‌وێت له‌ واده‌ی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویست زانرا هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ئاگاداربكرێنه‌وه‌ كه‌ ئێسته‌ قه‌ره‌باڵغی‌ له‌سه‌ر لیژنه‌كان نه‌ماوه‌و هاووڵاتیان ده‌توانن به‌ ئاسانی‌ فۆرمه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پڕبكه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌‌و هاووڵاتیانه‌ش كه‌ كارمه‌ندی‌ حكومه‌تن‌و مووچه‌یه‌كی‌ تریان هه‌یه‌‌و هاوكارییه‌كانیان له‌جۆری‌ (100) هه‌زار دینارین، ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 1ی‌9ی‌ 2016 ه‌وه‌ ڕۆژانه‌ سه‌ردان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم.

ئەم ئاگادارییە، هەموو خاوەن پیچداویستییەکی‌ تایبەت لە سنوری‌ " پارێزگای‌ سلێمانی‌، پارێزگای‌ هەڵه‌جه‌ی‌ شه‌هید، ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین، ده‌ربه‌ندیخان، پێنجوێن‌و شاره‌زوور، چه‌مچه‌ماڵ " ده‌گرێته‌وه‌ . 

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
22ی‌8ی‌2016



22/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.