• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پێشوازی‌ له‌ د. موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو ڕێكخراوه‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت

له‌ دوو دیداری‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێشوازی‌ له‌ د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كات.

رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 22ی‌ 8ی‌ 2016، د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سه‌ردانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كردو له‌و سه‌ردانه‌یدا چه‌ند شوێنێكی‌ په‌یوه‌ندیداری‌ به‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌ناویاندا سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردو له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاشتی‌ ئیراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سۆران سه‌عید، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ پلان‌و نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازی‌ لێكرا.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتی‌‌و به‌رپرسانی‌ تری‌ وه‌زاره‌ت، د. موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌ چاوی‌ كه‌وت به‌ نوێنه‌رانی‌ حه‌وت ڕێكخراوی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، له‌و دیداره‌دا، نوێنه‌رانی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت جه‌ختیان له‌ داواكارییه‌كانی‌ خۆیان كرده‌وه‌ له‌ باشكردنی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و به‌باشی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ پشكنینه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ ژماره‌22ی‌ ساڵی‌ 2011 ی‌ تایبه‌ت به‌ ماف‌و ئیمتیازی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، له‌ وه‌ڵامی‌ ڕێكخراوه‌كانیشدا وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێزی‌‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ پشتیوانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌و ئه‌وپه‌ڕی‌ توانای‌ خۆی‌ خستووه‌ته‌ گه‌ڕ كه‌ حكومه‌ت به‌ ده‌م داواكارییه‌كانه‌وه‌ بێت‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی‌. له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ كه‌مئه‌ندامانیشه‌وه‌ وتی‌ "بڕیاروایه‌ پاش دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ مووچه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان دابه‌ش بكات ".

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تیشكی‌ خسه‌سه‌ر شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردنه‌وه‌‌و پشكنینی‌ پزیشكی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و هه‌موو لایه‌كی‌ دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌باشی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و هه‌نگاوی‌ باشی‌ ناوه‌و له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ نیوه‌و سوپاسی‌ هه‌موو لایه‌كیشی‌ كرد كه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌دا ماندوو ده‌بن، به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌ت .


22/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.