• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌ ، لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پرۆسه‌ی‌ دووباره‌ پشكنینه‌وه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان كۆ ده‌بێته‌وه‌.


سلێمانی‌ ، لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پرۆسه‌ی‌ دووباره‌ پشكنینه‌وه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

یه‌كشه‌مه‌، 21 ی 8 ی 2016   كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پرۆسه‌ی‌ دووباره‌ پشنینه‌وه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ دیوانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ خاتوو، ئاشتی‌ ابراهیم، جێگری به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری كارگێری‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رێوه‌به‌ری هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ تۆری پاراستنی‌  كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و به‌رێوه‌به‌ری چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ (بیتوین رانیه‌، شاره‌زوور، ده‌ربه‌ندیخان،چه‌مچه‌ماڵ) و نوێنه‌ری‌ رێكخراوه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان و هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌رێوه‌چوو.  
كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاری لیژنه‌كانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم و لیژنه‌ پزیشكیه‌كان و  له‌ شارو شاروچكه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كان به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌. 
به‌شێوه‌یه‌گی‌ گشتی‌ له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌رێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ باشی‌ بۆ كرا.

له‌ كۆتایی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، ئاشتی‌ ابراهیم، سه‌ر په‌رشتیاری‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ لیستی‌ هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت   له‌ ئامارێكیدا ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ تا به‌رواری‌ (18ی 8ی 2016) (18) هه‌زارو (546) فۆرم پركراوه‌ته‌وه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش (980)  كه‌مئه‌ندام فۆرمیان به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ پشكنینی‌ پزیشكیه‌وه‌ گه‌رێنراونه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بیتوین رانیه‌ (5) هه‌زارو (801) فۆرم و له‌ ده‌ربه‌ندیخان (1) هه‌زارو (102) فۆرم و له‌ شاره‌زوور(7) هه‌زارو (259) فۆرم و له‌ چه‌مچه‌ماڵ (4) هه‌زارو (295) فۆرم پركراونه‌ته‌وه‌.

راگه‌یاندنی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.


22/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.