• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌دواداچوون بۆ ژه‌مه‌ خواردنی‌ ماڵه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان‌و منداڵان ده‌كات

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 17ی‌ 8ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان گه‌شاو عومه‌ر، شاره‌زای‌ دارایی‌‌و نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌ دیوان‌و ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ چێشتخانه‌ی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌‌و ماڵی‌ ساوایانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچوونی‌ بۆ ژه‌می‌ خواردنی‌ نیوه‌ڕۆو خواردنی‌ ژه‌مه‌كانی‌ تری‌ به‌ساڵاچووان‌و منداڵان كرد.

له‌و به‌دواداچوونه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاندی‌ هاوڕێی‌ له‌ بڕو چۆنیه‌تی‌‌و ته‌ندروستی‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كانی‌ كۆڵیه‌وه‌و ڕێنمایی‌ ستافه‌كانی‌ كرد به‌ چاودێری‌ وردی‌ هه‌ر ژه‌مه‌ خواردنێكی‌ ئاماده‌كراوو چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ وردی‌ كاره‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ئاماده‌كاری‌ خواردن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست‌و بڕو جۆری‌ پێویستی‌ خواردن بۆ منداڵان‌و به‌سالاچووان، به‌جۆرێك یارمه‌تی‌ گه‌شه‌و ته‌ندروستیه‌كی‌ باشیان بدات.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ گریبَه‌ستێكه‌وه‌ كاری‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردنی‌ بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ژنانی‌ داڵده‌دراوی‌ به‌ كۆمپانیا ڕێكخستووه‌و ئه‌ركی‌ چاودێریكردنیشی‌ سپاردووه‌ به‌ به‌رپرسی‌ ماڵه‌كان‌و لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خواردن له‌ ماڵه‌كان له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی‌ بڕو جۆری‌ خواردنی‌ پێویست بۆ ته‌ندروستیه‌كی‌ باشی‌ سودمه‌ندان.


18/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.