• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ژمارەیەک خوێندکاری‌ زانکۆ خۆبەخشانە بەشداری‌ لە پڕۆگرامی‌ ئەلیکترۆنی‌ تۆماری‌ هەژارەکان دەکەن

ڕۆژی‌ دووشەممە، ١٧ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان سۆران سەعید، بەرپرسی‌ بەشی‌ پلان‌و شاگوڵ عەزیز، بەرپرسی‌ هۆبەی‌ ئامارو ئای‌ تی‌‌و شەنگ موحەممەد، سەرپەرشتیاری‌ پڕۆگرامی‌ ئەلیکترۆنی‌ تۆماری‌ هەژارەکان، پێشوازی‌ لە دەستەیەک لە خوێندکاری‌ زانکۆ کرد کە ئامادەیی‌ خۆیان دەربڕیوە خۆبەخشانە پشتیوانی‌ پڕۆگرامی‌ ئەلیکترۆنی‌ تۆماری‌ هەژارەکان بکەن‌و بەشداربن لە پڕۆسەی‌ داخڵکردنی‌ داتاو زانیارییەکانی‌ فۆڕمەکان بۆ پڕۆگرامەکە.

لەو دیدارەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وتەیەکی‌ پێشکەشی‌ گەنجە خۆبەخشەکان کردو تیایدا ستایشی‌ ئامادەبوون‌و بەشدارییانی‌ کرد لەو پرۆسە گرنگەدا کە لە ڕێگەی‌ سیستم‌و پڕۆگرامێکەوە هەژارەکان تۆمار دەکرێن‌و بڕیار وایە لە ئایندەیەکی‌ نزیکدا بە پێی‌ شایستەبوون هاوکاری‌ بکرێن، هەروەها وتی‌:" بە سوپاسەوە لە ئامادەبوونی‌ ئێوە دەڕوانین، کارو خزمەتی‌ ئێوە لە چوارچێوەی‌ دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتیدا جێگەی‌ رێزو پێزانینی‌ ئێمەیەو لای‌ خوای‌ گەورەش بەهایەکی‌ گەورەی هەیەو خوا پشتیوان بێت هەموومان کاردەکەین بۆ بوژاندنەوەی‌ گیانی‌ هاوکاری‌ و پێکەوە کارکردن و خزمەتکردنی‌ وڵاتەکەمان، هەر بەوەش گرەو دەبەینەوەو دەتوانین وڵاتەکەمان بونیات بنێین و خزمەتی‌ هەژارەکان باشتر بکەین".



17/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.