• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕه‌شنوسی‌ پەیڕەوی‌ تۆڕی پاراستنی خێزان لەسەر بنەمای هەژاریی ئاماده‌ ده‌كات

" ده‌بێته‌ هۆی‌ دامه‌زراندنی‌ سیستمێكی‌ پێشكه‌وتووی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌"
وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕه‌شنوسی‌ پەیڕەوی‌ تۆڕی پاراستنی خێزان لەسەر بنەمای هەژاریی ئاماده‌ ده‌كات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 11ی‌ 8ی‌ 2020، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ (ڕه‌شنوسی‌ په‌یڕه‌وی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ خێزان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هه‌ژاریی‌) كۆبوویه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ڕه‌شنوسه‌كه‌ په‌سه‌ند بكرێت‌و ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بكرێت بۆ كار له‌سه‌ر كردن‌و ده‌ركردنی‌ وه‌ك سیستم، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلانی‌ ستراتیجی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌ پێی‌ ڕەشنوسی‌ په‌یڕه‌وەكه‌، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌زگایه‌كی‌ تایبه‌ت داده‌مه‌زرێنێت بۆ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆسه‌ی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هه‌ژاری‌ كه‌ تیایدا وه‌زاره‌ته‌كانی‌ پلان‌و په‌روه‌رده‌و ده‌سته‌ی‌ ئامارو ته‌ندروستی‌‌و دارایی‌ ڕۆڵی‌ گه‌وره‌یان ده‌بێت‌و به‌هۆیه‌وه‌ كوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌ن سیستمێی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ هاوكاری‌ هه‌ژاره‌كان به‌ پێی‌ ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دۆخی‌ خێزان‌و ئامانجه‌كانی‌ ستراتیجی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

له‌باره‌ی‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌و ئه‌نجامه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، به‌ڕێز ئاریان ئه‌حمه‌د، وتەبێژی‌ وه‌زارەتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕایگه‌یاند:" ڕەشنوسی‌ پەیڕەوی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ خێزان لەسەر بنەمای‌ هەژاریی‌ به‌ یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و وەزارەت مه‌به‌ستیەتی‌‌ له‌م كابینه‌یه‌دا بابه‌تی‌ هاوكاری‌ هه‌ژاره‌كان ببێته‌ سیسته‌م، هه‌ربۆیه‌‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا ده‌نێردرێته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و به‌ پێی‌ خشته‌ زه‌مه‌نییه‌كانی‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌ له‌ مانگی‌ (10)ی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ كاره‌ كردارییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن".

ئه‌وه‌ی‌ خاڵی‌ گرنگی‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میكانیزمی‌ گونجاو بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ كاركردنی‌ پڕۆسه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنیه‌وه‌ تا وه‌رگرتنی‌ بۆچوون‌و فیدباك‌و دووباره‌ سودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونه‌كان ده‌ستنیشان كراوه‌ لە حەوت بەش و بیست و شەش ماددەدا، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ ستاف‌و دامه‌زراندنی‌ سیستمێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ داتاو كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی و گونجاندنی‌ هەیکەلی‌ کارگێڕی‌ وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان بەبێ زیادکردنی‌ بارگرانی‌ دارایی‌ لەسەر حکومەت‌.

یه‌كێكتر له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كانی‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میكانیزمی‌ گونجاو ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هه‌ژاریی‌ ‌و ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ڵه‌ی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ هه‌ژاره‌كان چ به‌ پێدانی‌ ماف به‌ كه‌سێك شایسته‌ نیه‌ چ به‌ ڕێگرتن له‌ كه‌سانێك كه‌ شایسته‌ن، هه‌روه‌ها له‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌دا زۆر به‌باشی‌ ڕه‌چاوی‌ شه‌فافیه‌ت‌و وه‌گرتنی‌ سكاڵای‌ هاووڵاتیان‌و به‌دواداچوون كراوه‌.

ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت‌و شكسته‌بارن، به‌ پێی‌ پێوه‌ری‌ هه‌ژارو هه‌ژارترین، به‌شداری پێبكرێن له‌ پڕۆگرامێكی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ هاوكاریدا، له‌ناو ئه‌و هاوكارییانه‌دا هاوكاری‌ دارایی‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ (USAID، UNDP)ه‌وه‌ پشتیوانیكراوه‌و له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌‌و دهۆك به‌ چه‌ندین ۆرك شۆپ‌و كۆبوونه‌وه‌دا تپێپه‌ڕێوه‌و سود له‌ بۆچوونی‌ شاره‌زایانی‌ ناوخۆو نێوده‌وڵه‌تی‌ ئه‌م بواره‌ وه‌رگیراوه‌.


11/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.