• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هەنگاوەکانی‌ دروستکردنى‌ بینایەک بۆ ماڵێکی‌ بەساڵاچووان چووە بواری‌ جێ بەجێکردنەوە


رۆژی‌ یەکشەممە، ٩ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەهاوڕێیەتی‌ بەڕێز مافتاس ژیار جەلال، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ سەردانی‌ ناحیەی‌ شارەدێی‌ سیتەکی کردو لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان کاک شاهۆ، قائمقامی‌ چوارتاو کاک فەرهاد، بەرێوەبەری‌ ناحیەی‌ سیتەک‌و کاک جەزا، سەرۆکی‌ شارەوانی‌ سیتەک‌و ژمارەیەک لە ئەندازیارو خانەوادەی‌ مام حەمەمیرزا، کە لەسەر ئەرکی‌ خۆیان بینایەک بۆ بەساڵاچووان دروست دەکەن، کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە گرنگی‌ دروستکردنی‌ بینایەک بۆ ماڵی‌ بەساڵاچووان لە شارەدێی‌ سیتەک کرا ئەوەش بەهۆی‌ گونجاوی‌ کەش و هەواو سروشتی‌ شارەدێیەکەوە کە دەکرێت ژینگەیەکی‌ گونجاو بۆ بەساڵاچوون لە ڕووی‌ تەندروستی‌ و دەروونیەوەبڕەخسێنێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنیەتی‌ چارەسەرکردنی‌ گرفتە هونەرییەکان کراو هەموو لا هاوڕابوون لەسەر هاوکاریکردنی‌ پرۆژەکە لە ڕووی‌ یاسایی‌ و هونەرییەوە، ئەوەش بەهۆی‌ ئامانجی‌ پڕۆژەکەوە کە کارێکی‌ خێرخوازییەو بایەخی‌ گەورەی هەیە لە باشترکردنی‌ کاری‌ دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سلێمانی‌.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، ئەوەی‌ بۆ ئامادەبوان و کەناڵەکانی‌ ڕاگەیاندن شیکردەوە کە لە ئیستەدا لە ڕووی‌ ژمارەوە هیچ کێشەیەکمان نیە بۆ ماڵی‌ بەساڵاچووان و ئێمە لە سلێماتی‌ توانیومانە پێویستی‌ هەردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هەڵەبجەو ئیدارەکانی‌ گەرمیان و ڕاپەڕین و تەنانەت هێندێک جار شاری‌ کەرکوکیش بۆ لەخۆگرتنی‌ بەساڵاچووان داپۆشین، بەڵام ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی‌ باشترکردنی‌ خزمەتگوزار چاودێری‌ بەساڵاچووان لە ڕووی‌ کوالێتیی‌ەوە، هەروەها هاندانێکیشە بۆ خەڵکانی‌ تری‌ خێرخواز تا لەم بوارە خێرخوازییەدا سەرمایەو توانای‌ خۆیان بخەنە خزمەتی‌ وڵاتەوە.

پاشان ئامادەبوان پێکەوە سەردانی‌ پارچە زەوی‌ دیاریکراو بۆ پڕۆژەکەیان کرد کە ئەمڕۆ ڕەنگڕێژی‌ ئەو نەخشەیە کرا کە ئامادەیە بۆ دروستکردنی‌ ماڵێکی‌ بەساڵاچووان.

جێگەی‌‌ باسە، پرۆژەی‌ دروستکردنی‌ بینایەک بۆ ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ لە شارەدێی‌ سیتەک، پڕۆژەیەکی‌ خێرخوازیەو لەلایەن خانەوادەی (مام حەمەمیرزا)و کوڕو نەوەکانیەوە دروست دەکرێت‌و ڕۆژی‌ شەممە، ٨ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠، بەئامادەبوونی‌ بەڕێزان م.کوێستان موحەممەد، وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ گرێبەستی‌ کارکردنەکەی‌ ڕاگەیەنرا.


09/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.