ڕۆژی شه‌ممه، 8ی 8ی 2020، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به واژۆكردنی گرێبه‌ستی دروستكردنی بینایه‌ك بۆ ماڵی به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌چوو كه له‌سه‌ر ئه‌ركی هاووڵاتی خێرخوازی كۆچكردوو، موحه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌د ناسراو به (حه‌مه‌نیزام) دروست ده‌كرێت‌و له‌لایه‌ن كوڕ‌و نه‌وه‌كانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كه ده‌كرێت تا قۆناغی ته‌واوبوونی به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه‌و خێرخوازییانه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی كۆچكردوو.
له وته‌یه‌كیدا، بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د، سوپاسی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌نیزامی كرد بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌و كاره خێرییه گرنگه‌و هیوای خواست نمونه‌یان زۆربێت له وڵاته‌كه‌دا تا وهه‌مووان باشتر بتوانین خزمه‌تی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان بكه‌ین‌و له خه‌می ئه‌و كه‌سانه‌دا بین كه شكسته‌بارن.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی وت:" پڕۆژه‌كه بریتیه له دروستكردنی بینایه‌ك له‌سه‌ر ڕووبه‌ری دوو دۆنم زه‌وی له شاره‌دێی سیته‌ك به تێچووی (325,000 سێسه‌دو بیست‌و پێنج هه‌زار دۆلار)و له دیزاینه‌كه‌یدا ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی ژیانێكی ته‌ندروست بۆ به‌ساڵاچوون كراوه و به‌شی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌خشه‌كه كردووه‌و گونجاندویه‌تی له‌گه‌ڵ پێداویستی ماڵێكی به‌ساڵاچوونی شایسته‌و مۆدێرندا".
له‌باره‌ی هۆكاری دروستكردنی ماڵه‌كه‌و ئه‌گه‌ری بوونی كه‌م‌و كورتی له ماڵی به‌ساڵاچووانی ئێسته، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی:" ڕاسته بینای ئێسته‌ی ماڵی به‌ساڵاچوونی سلێمانی وه‌ك پێویست نییه، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی توانیویه‌تی‌و بۆماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژیش ده‌توانێت پێویستی پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین‌و گه‌رمیان بۆ ماڵێكی به‌ساڵاچووان به ته‌واوه‌تی داپۆشێت‌و ماڵه‌كه توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی، به‌ڵام دروستكردنی ئه‌م بینایه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان به كوالێتی باشتر ئه‌نجام بده‌ین به‌تایبه‌ت كه شوێنی دروستكردنی بیناكه شاره‌دێی سیته‌كه كه شوێنێكی گونجاوه له ڕووی كه‌ش‌و هه‌واوه بۆ ماڵی به‌ساڵاچووان‌و ڕووبه‌ری سه‌وزایی پێویستی تێدا ده‌بێت، هه‌روه‌ك كاته‌كه‌شی گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه‌تی كه دروستكردنی ماڵێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌ساڵاچووانی په‌ككه‌وته كه یه‌كه‌مجاره له سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ماڵێكی تایبه‌ت به كه‌سانی په‌ككه‌وته دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند گرنگی به‌و كه‌سانه بدرێت كه به‌ساڵاچووی په‌ككه‌وته‌ن‌و پێویستیان به لانه‌یه‌كی له‌و جۆره‌یه تا تیایدا خزمه‌ت بكرێن له‌سه‌ر بنه‌مای خواسته جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی‌و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان".
گرێبه‌ستی ئه‌نجامدانی كاره خێرخوازییه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێز كاك هه‌وراز خالید موحه‌ممه‌د وه‌ك نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌نیزام واژۆكرا.
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا ئاماده‌بووان ده‌ستخۆشییان له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد كه له پڕۆژه‌كه‌دا هاوكار ده‌بن‌و ئاسانكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به تایبه‌ت كاك شاهۆ، قائیمامی قه‌زای چوارتاو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری ناحیه‌ی سیته‌ك‌و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرا.