• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومەر گوڵپی: ئومێدمان بەخوایە کە ئەم دۆخانە بە ویست و ئیرادەی‌ خۆی‌ بکاتە کاتی‌ و دەرووی‌ خێر بەڕووی‌ گەلەکەماندا بکاتەوە.


لە پەیامێکیدا، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌‌، پیرۆزبایی‌ جەژن لە منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ ماڵەکان دەکات و ڕێز لە کاری‌ کارمەندانی‌ کۆمەڵایەتی‌ دەنێت.

دەقی‌ پەیامەکەی‌ بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌:

بەناوی‌ خوای‌ بەخشندەی‌ میهرەبان

هاووڵاتیانی‌ خۆشەویست، ئەزیزان، دۆستان: بەبۆنەی‌ جەژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، لە خوای‌ گەورە داواکارم خێرو چاکەو، و ڕۆژی‌ ئەم چەند ڕۆژەو ئەم ڕۆژە پیرۆزە کە ڕۆژی‌ عەرەفەی‌ە لە ئێوەی‌ بەڕێز وەرگرتبێت و پاداشتی‌ چاکەی‌ ئەو ئەزیزانەش بداتەوە کە نیەتی‌ قوربانیان هێناوەو دەیانەوێت تووشی‌ ئەو خێرە گەورەیە ببن و دڵی‌ خزم و دراوسێ و هەژارەکانیش خۆش کەن.

ئەزیزان:
لە دۆخێکدا کە نەخۆشی‌ کۆرۆنا یەخەی‌ بەرنەداوین، هەژاری‌ و خراپی‌ بژێوی‌ ژیان تەنگی‌ بە زۆرێک لە هاووڵاتیان هەڵچنیوە، مووچەی‌ کارمەندان و کەس و کاری‌ شەهیدان و پارێزەرانی‌ سەلامەتی‌ و ئارامیمان دواکەوتووە، جەژن لە دۆخی‌ لەمجۆرەدا زۆر سەختە، و هەموو بە دۆخێکی‌ ئێجگار قورسی‌ ئابوری‌ و دەروونیدا تێدەپەڕین، بەڵام ئومێدمان بەخوایە کە ئەم دۆخانە بە ویست و ئیرادەی‌ خۆی‌ بکاتە کاتی‌ و دەرووی‌ خێر بەڕووی‌ گەلەکەماندا بکاتەوە.

جەژن لە ئێوە پیرۆزبێت خۆشەویستانم لە کارمەندانی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ لە هەر شوێنێک هەن، جەنگاوەرانی‌ خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پارێزەرانی‌ ژیانی‌ ئەوانەی‌ پێویستیان پێتانە، حەژن لە ئێوەو خانەوادەتان پیرۆزبێت.

جەژن لە منداڵانی‌ خۆشەویست پیرۆزبێت، لە بەساڵاچوونی‌ ئازیز بە هەمان شێوە، خوای‌ گەورە دڵتان خۆش بکات و جەژنتان بۆ بکاتە پۆشاکی‌ خێرو ئاشتی‌.

دووبارە جەژن لە هەمووان پیرۆزبێت و هەمیشە لە خێرو خۆشیدا بژین

براتان
عومەر گوڵپی‌
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
٣٠ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠




30/07/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.