• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
نزیكه‌ی‌ 117 هه‌زار خێزان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین فۆڕمی‌ هه‌ژاریان پڕكردووه‌ته‌وه‌

ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌، 29ی‌ 7ی‌ 2020، كۆتا واده‌بوو بۆ دابه‌شكردنی‌ فۆڕمی‌ هه‌ژاری‌‌و پڕكردنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پاش پێدانی‌ ده‌رفه‌تی‌ ته‌واویش به‌ هاووڵاتیان‌و گرتنه‌به‌ری‌ میكانیزمی‌ شه‌فاف، ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی‌ هات.

له‌ باره‌ی‌ پڕۆسه‌كه‌وه‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ وێبسایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:"له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ده‌رفه‌تی‌ پێویستمان خسته‌ به‌رده‌م هاووڵاتیانی‌ هه‌ژار بۆ وه‌رگرتن‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆڕمی‌ هه‌ژاری‌، پێشتر مه‌رج‌و شێوازه‌كه‌ی‌ بۆ هاووڵاتیان ڕوونكرابوویه‌وه‌، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پڕۆسه‌كه‌ زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، هاووڵاتیان بێ به‌رانبه‌رو به‌ ئاسانی‌ ده‌یانتوانی‌ فۆڕمه‌كه‌ له‌ وێبسایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و له‌ فه‌رمانگه‌كانمان وه‌رگرن‌و له‌ ماڵه‌وه‌ پڕی‌ بكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ش فۆڕمه‌كه‌مان خسته‌ به‌رده‌ست هاووڵاتی‌ تا هه‌موو لایه‌ك دووربن له‌ به‌ریه‌ككه‌وتن‌و مه‌ترسی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش ئاسانكاری‌ باشی‌ بۆ هاووڵاتی‌ تێدابوو".

له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان‌و هه‌نگاوه‌كانی‌ داهاتووه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" له‌ سنوری‌ ئیداری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین، نزیكه‌ی‌ 117 هه‌زار خێزان فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌و خۆیان وه‌ك هه‌ژار ناساندووه‌، له‌ دوای‌ جه‌ژنیش ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌وه‌ له‌ قه‌زاكان ده‌ست ده‌كرێت به‌ پشكنینی‌ سه‌ره‌تایی‌ فۆڕمه‌كان‌و هه‌ر خێزانێك مه‌رجه‌كانی‌ تێدات نه‌بێت یان زانیاریی‌ ناڕاستی‌ پێشكه‌ش كردبێت به‌ركه‌نار ده‌كرێت، پاشان له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ زانیارییه‌كان له‌ پڕۆگرامێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ داخڵ ده‌كرێن، پاش ته‌ته‌ڵه‌كردنیان له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆگرامه‌كه‌وه‌ به‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ فۆڕمی‌ دووباره‌و چه‌ند باره‌و هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتی‌ تری‌ ته‌كنیكی‌ وه‌ك به‌كارهێنانی‌ یه‌ك فۆرم بۆ زیاتر له‌ خێزانێك، لیستی‌ ناوه‌كان ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ كۆتا قۆناغ كه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ هاوكاری‌ ده‌كرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" ئێمه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانین كه‌ پشكی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین كه‌ بریتیه‌ له‌ 43 هه‌زار خێزان، كه‌متره‌ له‌ ژماره‌ی‌ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان كه‌ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن‌و هه‌ر به‌ڕاستیش هه‌ژارن به‌تایبه‌ت به‌هۆی‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ كۆرۆناو قه‌یرانی‌ دارایی‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ هێناویه‌تی‌، هه‌ربۆیه‌ پڕۆسه‌كه‌شمان به‌ ئاشكراو به‌ شه‌فافانه‌ به‌ڕێوه‌برد تا هاووڵاتی‌ هه‌ژار ده‌رفه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت خۆی‌ بناسێنێت‌و ئه‌گه‌ر شایسته‌بوو ئه‌و هاوكارییه‌ بیگرێته‌وه‌، بۆیه‌ ناچارین له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆگرامه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌وه‌ به‌ پێی‌ دۆخی‌ خێزانه‌كه‌ هه‌ژارو هه‌ژارترین خێزان ده‌ستنیشان بكه‌ین‌و هاوكارییه‌كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌دا دابه‌ش بكه‌ین كه‌ هه‌ژارترینن به‌ پێی‌ پێوه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابورییه‌كان‌و شكسته‌باری‌".

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كه‌ش، م.عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" سود له‌و ژماره‌ ته‌له‌فوونانه‌ وه‌رده‌گرین بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ هاوكارییه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌و هاوكارییه‌كه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ بانكه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا،‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ فۆڕمێكه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌ستی‌ كرد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ له‌سه‌ر هه‌ژاره‌كان، به‌مه‌به‌ستی‌ دابه‌شكردنی‌ بڕی‌ (100هه‌زار دینار) هاوكاری‌ به‌ كاش كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌‌ ده‌یدات به‌ هه‌ژاره‌كان بۆ یه‌ك جار، پڕۆسه‌كه‌ش له‌ هێندێك شوێن به‌ هاوكاری‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان‌و قائمقامیه‌ت به‌ڕێوه‌چووه‌.


29/07/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.