سلێمانی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری دایه‌نگه‌كان ده‌كرێت.
سلێمانی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری دایه‌نگه‌كان ده‌كرێت.
یه‌كشه‌مه، 21 ی 8 ی 2016 له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌سه‌رپه‌رشتی عمر عبدالله گوڵپی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به ئاماده‌بوونی خاتوو، ئه‌لوه‌ن عبدالغور، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ كار‌و باری هونه‌ری و خاتوو، هێرۆ محمود شوكت،شاره‌زاو به‌رێوه‌به‌ری هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌كانی ( چوارباخ، تووی مه‌لیك، به‌ختیاری) به‌رێوه‌چوو.
كوبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی بارودۆخی دایه‌نگه حكومییه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كانی ناو دایه‌نگه‌كان و میكانیزمی وه‌رگرتنی منداڵ بۆ ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی تیر‌و پشك و كاریگه‌رییه باش و خراپه‌كانی سیستمه‌كه‌و توانای وه‌رگرتنی دایه‌نگه‌كان بۆ ژماره‌ی منداڵ و به پێی توانای ستافی دایه‌نگه‌كان و توانای په‌روه‌رده‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنیان.
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
|