له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای چاودێریی نه‌وجه‌واناندا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار له ڕۆژی چوارشه‌ممه، 18ی8ی2016 به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن دایك‌و باوكیانه‌وه سواڵیاین پێده‌كرێت، منداڵه‌كانیان لێبسه‌نرێت، هێندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیش به هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن .
له‌و باره‌یه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی وتی:" ئه‌و بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی باڵای چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رچووه كه ته‌نها سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ڕیز وه‌زیری كاره، ئه‌گه‌رنا ئه‌ندامه‌كانی پێكهاتوون له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و شاره‌وانی‌و ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و داواكاری گشتی له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیدا، له بنه‌مادا بڕیاره‌كه مرۆڤ‌و منداڵ دۆستانه‌یه‌و زۆر گرنگه پاش دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌و بواره‌دا كاربكرێت‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌و كاره پیرۆزه هه‌ستن ".
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌شه‌وه وتی: " بنه‌مای یاسایی ئه‌و بڕیاره بریتییه له یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان، هه‌روره‌ها جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی بۆ مافه‌كانی منداڵ، به‌پێی ئه‌و بنه‌ماو یاسایانه نابێت منداڵ بۆ سواڵ به‌كاربهێنرێت‌و كاری قورسی پێبكرێت، بۆ هه‌ر تاوانێكیش به‌رانبه‌ر منداڵ وه‌ك: ده‌رۆزه‌كردن، كارپێكردن، بازرگانی پێوه‌كردن، لێدان‌و توندوتیژی، سزا دیاریكراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن، ئه‌گه‌ر دادگاش گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی دایك‌و باوكێك شیاونین بۆ ئه‌ركی دایكایه‌تی‌و باوكایه‌تی ئه‌وه ئه‌و مافه‌یان لێده‌سه‌نرێته‌وه"
{ بڕیاره‌كه مرۆڤ‌و منداڵ دۆستانه‌یه‌و زۆر گرنگه پاش دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌و بواره‌دا كاربكرێت‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌و كاره پیرۆزه هه‌ستن }
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ش، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه وتی :" ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی سواڵپێكردنی منداڵ ئه‌ركێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زیاتر له دامه‌زراوه‌یه‌كه، هه‌ربۆیه بۆ كارێكی له‌و جۆره پێویسته هه‌ریه‌كه له دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری، ناوخۆ، داواكاری گشتی، ته‌نانه‌ت په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستیش ڕۆڵیا هه‌بێت به دڵنیاییه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیش، كاتێك دادگاش ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی دایك‌و باوكێك شایسته‌ی ئه‌ركی پیرۆزی دایكایه‌تی‌و باوكایه‌تی نین ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ده‌سپێردرێن به دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌خێوكردن".
سه‌باره‌ت به توانای دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بۆ ئه‌و ئه‌ركه، وتی : " بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئێمه پێویستمان به پشتیوانی دارایی‌و ستاف ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی منداڵه‌كان زۆر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی له‌و جۆره‌ش ئه‌نجامبدرێت ده‌بێت ئه‌و خانانه‌ی منداڵه‌كانی بۆ ده‌گوازرێته‌وه شوێنێكی شیاو، ته‌ندروست، خاوێن، بێت به ڕاده‌یه‌ك مافه‌كانی منداڵی تیا پارێزراو بێت، له‌كاتی زۆربونی ژماره‌ی منداڵه‌كانیشدا له‌م دۆخه خراپه‌ی داراییدا ئه‌سته‌مه بتوانرێت ژینگه‌یه‌ك دابینبكرێت بۆ منداڵه‌كان له ئاست مافی منداڵدا بێت، به تایبه‌ت كه له ئێسته‌دا به‌پێی هێندێك ئامار له هه‌ر پارێزگایه‌ك زیاتر له 400 منداڵ له‌و دۆخانه‌دان ، كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزیش ئه‌وانه منداڵی ئاواره‌ن".
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی زۆربوونی ئاواره‌وه به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كان، دیارده‌ی ده‌رۆزه پێكردن‌و ارپێكردنی منداڵ به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادیكردوه‌و بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی حكومه‌ت‌و هاووڵاتیان‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش .