سلێمانی: كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی به‌ش‌و هۆبه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 16ی 8ی 2016، له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر گوڵپی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونی ئاشتی ئیبراهیم و ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری كارگێڕی‌و هونه‌ری‌و لێپرسراوی سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه‌كانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كار‌و پلان‌و به‌رنامانه‌ی له ئێسته‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن‌و گرنگترین پێشكه‌وتنه‌كان له‌و باره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پێشنیاری فه‌رمانبه‌ران‌و شێوازی ده‌وامكردن‌و باشتر جێبه‌جێكردن‌و به‌ڕێكردنی كاری هاوڵاتیان‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی فه‌رمانبه‌ران‌و هاوڵاتیان ده‌بنه‌وه له كاتی به‌ڕێكردنی كاره‌كان‌و به‌كخستنی شێوازی نووسراوه‌كان به پێی لایه‌نداری به به‌شه‌كان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و كارپێكردنی له لایه‌ن هه‌مان به‌شه‌وه به زوویی له‌پێناو باشتر‌و خێراتركردنی كاره‌كانی هاوووڵاتیان، هه‌روه‌ها پاكراگرتنی باخچه‌و شوێنه تایبه‌ته‌كانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
|