به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری ئه‌و خێزانانه ده‌كات كه منداڵیان له دایه‌نگه تایبه‌تییه‌كانه، نرخی دایه‌نگه‌ی تایبه‌ت به‌پێی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان ته‌نها (80,000) هه‌شتا هه‌زار دیناره بۆ مانگێك، ئه‌وه پاش داشكاندنی له سه‌دا بیست به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له نرخی دایه‌نگه كه (100,000) سه‌د هه‌زار دیناره به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، حه‌لیمه فه‌تاح، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، له لێداونێكی تایبه‌تدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: " نابێت هیچ دایه‌نگه‌یه‌ك بۆ به‌خێوكردن‌و له خۆگرتنی منداڵ له مانگێكدا له (80,000 - هه‌شتا هه‌زار دینار) زیاتر وه‌ربگرێت، به‌ڵام بۆ كێبركێی بازاڕ دایه‌نگه سه‌رپشكه له كه‌متر وه‌رگرتنی ئه‌و نرخه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاره له وه‌رگرتنی زیاتر له هه‌شتا هه‌زار دینار له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان ".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان له " ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان " چییه؟، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، وتی: " واته ده‌كرێت نرخی دایه‌نگه زیاتر بێت له‌و نرخه دیاریكراوه كه 80 هه‌زاره، به‌ڵام ته‌نها له‌كاتی بوونی خزمه‌تگوزاری له ئاستێكی به‌رزو پاش په‌سه‌ندكردنی داواكه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی به فه‌رمی، له ئێسته‌دا له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیماندا ته‌نها یه‌ك دایه‌نگه توانیویه‌تی ڕه‌زامه‌ندی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان وه‌ربگرێت، ئه‌ویش دایه‌نگه‌ی (گه‌شه)ی تایبه‌ته له گه‌ڕه‌كی سه‌روه‌ری ناوشاری سلێمانی‌و له داهاتووشدا هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه به‌پێی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ربگرێت هاووڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له نرخه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و دایه‌نگه‌یه " .
له‌باره‌ی كه‌م‌و كورتی دایه‌نگه تایبه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه وتی:" كه‌م‌و كورتی تایبه‌ت نییه به دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان، به‌ڵكو ده‌كرێت دایه‌نگه‌ی حكومی‌و دایه‌نگه‌ی ئه‌هلیش كه‌م‌و كورتییان هه‌بێت، هه‌روه‌ك له‌بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریشدا له ئاستێكی به‌رزو پابه‌ندی به ڕێنماییه‌كانه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی منداڵ له هه‌ردوو جۆری دایه‌نگه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، له‌م ڕووه‌وه لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوونی به‌شه‌كه‌مان سه‌ردانی دایه‌نگه حكومییه‌كان‌و ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ن‌و ڕێنمایی پێویستیان پێده‌ده‌ن‌و له‌كاتی بوونی سه‌رپێچیشدا لێپێچینه‌وه‌ی پێویست ده‌كرێت‌و چاوپۆشی له هیچ دایه‌نگه‌یه‌ك ناكرێت".
له‌باره‌ی شێوازی سكاڵای هاووڵاتیانیشه‌وه، حه‌لیمه فه‌تاح وتی: " به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان، ده‌رگای ئاوه‌ڵایه بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای دایكان‌و باوكان له سه‌رپێچی له وه‌رگرتنی نرخی زیاده، یان هه‌ر كه‌م‌و كورتییه‌كی تری په‌یوه‌ست به ژیان‌و مافی منداڵ له دایه‌نگه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دایكان‌و باوكان ده‌توانن له ڕێگای جیاجیاوه سكاڵای خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ك به‌شی دایه‌نگه‌كان سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ئه‌و دایه‌نگایانه ده‌كات كه پابه‌ندی نرخی دیاریكراون‌و په‌یڕه‌وی له یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان ده‌كه‌ن، چ حكومییه‌كان‌و چ ئه‌هلییه‌كان ".
.....................
بۆ تۆماركردنی سكاڵا ده‌رباره‌ی كه‌م‌و كورتی دایه‌نگه‌كان هاووڵاتیان ده‌توانن سود له‌م ڕێگایانه وه‌ربگرن:
1ـ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌شی دایه‌نگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، گردی جۆگه، خوار ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان (ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه بۆ چوارشه‌ممه، سه‌عات 8,30 بۆ 12,30).
2ـ سود وه‌رگرتن له ته‌له‌فوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی: (0533230319, 0533230318)