چی بكه‌م بۆ به‌شداریكردن له سه‌رله‌نوێ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی پزیشكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت(كه‌مئه‌ندامان)؟
پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی پزیشكی بۆ؟
پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌و پشكنینی پزیشكی به بڕیاری ژماره 1515ی ڕۆژی 5ی4ی2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، له بڕیاره‌كه‌دا وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردراون له‌پێناو چاكسازی له لیستی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و پاككردنه‌وه‌ی له كه‌سانی ناشایسته، هه‌ستن به پرۆسه‌ی سه‌ر له‌نوێ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی پزیشكی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركه‌كه جێبه‌جێده‌كه‌ن.
پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی پزیشكی چییه؟
بریتییه له سه‌رله‌نوێ پیاچوونه‌وه به لیستی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ی كه له ئێسته‌دا ناویان له لیستی مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و لیژنه پزیشكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه.
یه‌كه‌م هه‌نگاو پێویسته چی بكه‌م؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو پێویسته سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بكه‌یت كه ناوت له‌لایان تۆماره، له‌وێ لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی چاوه‌ڕێت ده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێك كه كۆمه‌ڵێك زانیاریی تێدایه.
پێویستییه‌كان چین كه ئه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆم بیانهێنم؟
له‌كاتی سه‌ردانت بۆ لیژنه‌كانی چاودێریی كۆمه‌لایه‌تی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم پێویسته ئه‌م پێداویستیانه‌ت پێبێت:
1ـ ناسنامه‌ی كه‌مئه‌ندامی. 2ـ ناسنامه‌ی باری شارستانی. 3ـ كارتی زانیاریی. 4ـ فۆرمی خۆراك. 5ـ دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ. 6ـ ئاماده‌كردنی دوو ژماره ته‌له‌فوون یان مۆبایل، یه‌كێكیان هی كه‌مئه‌ندام، ئه‌ویتریشیان هی نزیكترین كه‌سی. به‌ڵام پێویسته (ناسنامه‌ی باری شارستانی، كارتی زانیاریی، فۆرمی خۆراك) له‌سه‌ر یه‌ك لاپه‌ڕه به ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كۆپی بكرێن‌و پێت بێت.
من ناوم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌و كارتی زانیارییه‌كه‌م شارێكی تره، چی بكه‌م؟
هه‌ركه‌سێك ناوی له شار‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك بێت‌و پێویسته كارتی زانیارییه‌كه‌شی هه‌مان شوێن بێت، ئه‌گه‌رنا یان ده‌بێت كارتی زانیارییه‌كه‌ی بگۆڕێت به‌و شاره‌ی كه نیشته‌جێیه تیایدا‌و مووچه‌كه‌شی له‌وێیه، یان پاش سه‌ردانیكردنی بۆ لیژنه‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه نووسراوی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كارتی زانیارییه‌كه‌ی به‌ناویه‌وه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و پشكنینه‌وه، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ مووچه‌كه‌ی دروست نابێت.
دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چی بكه‌م؟
دوای سه‌ردانیكردنی لیژنه‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم پێویست ناكات سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكه‌یت، به‌ڵكو چاوه‌ڕێ بكه تا له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگادارت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی سه‌ردانی چ لیژنه‌یه‌كی پزیشكی بكه‌یت‌و له كوێ‌و چ ڕۆژو سه‌عاتێك.
لیژه‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كاتی زۆریان پێویسته؟
سه‌رجه‌م كاتی پرۆسه‌كه 90 ڕۆژه وه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، تۆش باشتره زووتر بچیت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، ته‌نها هێندێك ئه‌زیه‌تی سه‌ره‌گرتنت پێویسته له‌نێوان یه‌ك سه‌عات تا سێ سه‌عات، به‌پێی جۆری لیژنه‌كه‌و كاتی سه‌ردانه‌كه‌ت.
پێویست ده‌كات هاووڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خۆی ئاماده‌بێت؟
له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌زیه‌ت‌و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان، پێویست ناكات هاووڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خۆی سه‌ردان بكات، به‌ڵكو ده‌كرێت به‌خێوكار یان ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی یان نزیكترین كه‌سی پێویستییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت‌و فۆرمه‌كه پڕبكاته‌وه، به‌ڵام بۆ ڕۆژی پشكنین‌و سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی پێویسته هاووڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندام) خۆی ئاماده‌بێت.
من كه‌مئه‌ندامم، به‌ڵام مووچه‌م له چاودێریی خێزان هه‌یه، ده‌توانم فۆرم پڕبكه‌مه‌وه؟
نه‌خێر له ئێسته‌دا به‌ڕێزت نا‌توانیت مووچه‌و هاوكارییه‌كه‌ت بگوازیته‌وه بۆ كه‌مئه‌ندامان، ئه‌گه‌ر له داهاتوودا بڕیاری له‌و جۆره هه‌بوو ئاگادار ده‌كرێن.
من كه‌مئه‌ندامم، به‌ڵام ناوم له لیستی كه‌مئه‌نداماندا نییه، ده‌توانم فۆرم پڕبكه‌مه‌وه؟
به داخه‌وه له ئێسته‌دا به‌ڕێزت ناگرێته‌وه، سه‌رله‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌و لیژنه‌ی پزیشكی ته‌نها ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كرێته‌وه كه‌له ئێسته‌دا ناویان له لیستی كه‌مئه‌نداماندا هه‌یه، له 2013 ه‌وه هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌و لیسته زیاد نه‌كراوه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، ئه‌گه‌ر له داهاتوودا توانرا ئێوه زیادبكرێن‌و ناوتان تۆماربكرێت له لیستی كه‌مئه‌نداماندا، ئه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی گشتییه‌وه، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌و شێوه‌یه‌یه كه پاش پیاچوونه‌وه به لیسته‌كانی ئێسته‌ی كه‌مئه‌نداماندا كار بۆ كه‌مئه‌ندامه نوێیه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كارتی زانیاری‌یان ناوچه‌ی مادده‌ی 140، چی بكه‌ن؟
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دانیشتووی شاره‌كانی سنوری ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستانن‌و كارتی زانیاری‌یان ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ه‌و ده‌توانن فۆرم پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێویسته پشتگیرییه‌ك بهێنن كه دانیشتووی ئه‌و شار‌و شوێنه‌ی ئێسته‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌یه‌ك پڕبكه‌نه‌وه كه هیچ مووچه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ وه‌رناگرن و سودمه‌ندنین.
مووچه‌كان ڕاده‌گیرێن تا پشكنینه‌وه ته‌واو ده‌بێت؟
نه‌خێر، هیچ بڕیارێك نییه مووچه بووه‌ستێت تا پرۆسه‌ی پیاچوونه‌وه‌و لیژنه‌ی پزیشكی ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا مووچه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
ناونیشانی بنكه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم له له‌سنوری پارێزگایكانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه كامه‌یه؟
له‌سنوری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین لیژنه‌كان له‌م شوێن‌و شارانه هه‌ن:
سلێمانی: تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، گردی جۆگه، به‌رانبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی.
چه‌مچه‌ماڵ: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ، ڕێگای شوان، ته‌نیشت مزگه‌وتی فه‌قێ.
ڕانیه: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوێن/ پشده‌ر، گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌ش.
قه‌ڵادزێ: بنكه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌ڵادزێ، گه‌ڕه‌كی ئاشتی.
ده‌ربه‌ندیخان: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان، پشت قاوه‌خانه‌ی كلتوری.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌ڕه‌كی كانی قوڵكه.
سه‌یدسادق: سه‌نته‌ری پاراستنی منداڵان، به‌رانبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی حه‌سار.
پێنجوێن: بینای سه‌نته‌ری چالاكی منداڵان.
خورماڵ: بینای ناحیه‌ی خورماڵ.
ته‌ویڵه‌و بیاره: بینای سه‌نته‌ری پاراستنی منداڵان له ته‌وێڵه.
هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و زه‌ڕایه‌ن: بینای سه‌نته‌ری مه‌وله‌وی له زه‌رایه‌ن.
...............................................................
ئه‌م وه‌ڵامانه‌ن له‌لایه‌ن ( نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به‌شی پلان‌و هه‌ماهه‌نگی) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئاماده‌كراون.