• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 10 هه‌زار فۆرم بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) پڕكراوه‌ته‌وه‌

پرۆسه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی‌ پزیشكی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شێوه‌یه‌ی‌ باش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 10 هه‌زار فۆرم له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پڕكراونه‌ته‌وه‌ له‌ كۆی‌ نزیكه‌ی‌ 37 هه‌زار.
به‌پێی‌ وته‌ی‌ هیوا ڕه‌حمان، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پیاچوونه‌وه‌ی‌ لیستی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كة ناويان تؤمارة لة له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕێك‌و پێك پرۆسه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردنه‌وه‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و شاره‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ، ڕانیه‌، قه‌ڵادزێ‌، ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌زوور، سه‌یدسادق، پێنجوێن‌و پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و گرفتێكی‌ ئه‌و تۆ نییه‌.
سه‌باره‌ی‌ به‌ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ تا ئێستا په‌یوه‌ندییان به‌ لیژنه‌كانه‌وه‌ كردوه‌و فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ وتی‌:"تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 10ی‌8ی‌2016 گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی‌ 10 هه‌زار، به‌مجۆره‌: سلێمانی‌‌و ده‌وروبه‌ری‌ 5211، چه‌مچه‌ماڵ 1110، ده‌ربه‌نیدخان 178، سنوری‌ ششاره‌زوورو پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 1976، ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ‌ 1387 ". سه‌باره‌ت به‌ لیژنه‌پزیشكییه‌كانیش وتی‌:"هه‌تا ئێستا لیژنه‌ پزیشكییه‌كان ته‌نها له‌ ناوشاری‌ سلێمانی‌ داده‌نیشن‌و هاووڵاتیانی‌ ده‌بینن، بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانیش چاوه‌ڕوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی‌ لیژنه‌كان ئه‌گه‌ر له‌ توانادا هه‌بێت چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كێشه‌ی‌ پسپۆڕی‌ هه‌یه‌، یاخود چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌مان ئه‌م لیژنه‌نانه‌ی‌ ناوشاری‌ سلێمانی‌، واته‌ هێشتا هیچ واده‌یه‌ك نه‌دراوه‌ به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار بۆ پشكنینه‌وه‌ی‌ پزیشكی‌ ". هه‌روه‌ها ناوبراو سوپاسی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كه‌ین كه‌ ته‌حه‌مولی‌ ئه‌زیه‌تی‌ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان كه‌ به‌باشی‌ ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن ".


10/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.