• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان بۆ ئه‌مساڵ په‌سه‌ند كرا


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، شێوازی‌ نوێی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵی‌ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ په‌سه‌ند كرد.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 8ی‌8ی‌2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید‌و ئاڤان جه‌ماڵ، ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی‌ به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌‌و دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنی‌ شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوچوو.

كۆبوونه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان به‌هۆی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ داواكاران‌و كه‌می‌ شوێن‌و ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌یه‌ به‌جۆرێك ناتوانرێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ ئاستی‌ پێویستی‌ خێزانه‌كان بێت له‌ نێو شاری‌ سلێمانی‌، به‌ڵام له‌ شارو شارۆچگه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار ئه‌و كێشیه‌ بوونی‌ نییه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ باسه‌كه‌یان كۆڵییه‌وه‌ به‌تایبه‌ت به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ بارودۆخی‌ دارایی‌ ئێسته‌ی‌ هاووڵاتیان‌و خراپی‌ توانای‌ داراییان بۆ ناردنی‌ منداڵه‌كان بۆ دایه‌نگه‌ی‌ تایبه‌ت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند:" كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ باشی‌ شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ ساڵی‌ ڕابردوویان ڕوانی‌، كه‌ خۆی‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زۆرترین خاڵ ده‌بینییه‌وه‌، به‌جۆرێك خاڵه‌كان ڕه‌چاوی‌ بارودۆخی‌ دارایی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خێزانه‌كانیان ده‌كرد،  ئه‌و شێوازه‌ش توانی‌ ڕێگه‌ له‌ واسته‌و واسته‌كانی‌ بگرێت‌و تا ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر دادگه‌ری‌ به‌دیبهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و نزكیبوونه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ زۆرێك له‌ هاووڵاتیان له‌یه‌ك به‌هۆی‌ په‌یڕه‌وكردن له‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌وه‌، ئاماده‌بووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكبووین كه‌ بۆ ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی‌ تیروپشك بێت بۆ ئه‌و منداڵ‌و خێزانانه‌ی‌ مه‌رجه‌ پێویسته‌كانیان تێدایه‌، هه‌ربۆیه‌ بڕیارماندا بێجگه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵی‌ شه‌هیدو پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ‌و منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌بێ‌ تیروپشك، هه‌موو منداڵانی‌ تر له‌ ڕێگه‌ی‌ پررۆسه‌ی‌ تیروپشكه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ خانه‌واده‌كان له‌ پرۆسه‌كی‌ ڕووندا به‌ڕێوه‌بچێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ بۆچی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا ئاماده‌بوون؟ عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ شه‌فافیه‌ت‌و ڕاوێژ‌و به‌شداریپێكردن هه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردندا، به‌تایبه‌ت له‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ گرنگ‌و په‌یوه‌ندیدار به‌ ژیانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌، باشترینی‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش به‌شدارییان پێبكه‌ین نوێنه‌رانی‌ خه‌ڵكن له‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان، كه‌ به‌ڕاستی‌ سودمان له‌ بۆچوونه‌كانیان وه‌رگرت‌و به‌ به‌شدارییان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندكرد، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ گرفتی‌ هاووڵاتیان‌و دامه‌زراوه‌كان بوون، بۆیه‌ زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر داوای‌ ئێمه‌ ئاماده‌بوون‌و ته‌شریفیان هێنابوو " .

له‌باره‌ی‌ كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌كه‌وه‌، عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:"پرۆسه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم له‌ 14ی‌8ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا 1ی‌ 9و پاش وردبینی‌ له‌ ناوه‌كان‌و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی‌ ناوه‌كان ، تیرروپشك ئه‌نجامده‌درێت‌و ڕۆژی‌ 22ی‌ 9 ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ده‌وامی‌ منداڵه‌ نوێیه‌كان له‌ دایه‌نگه‌ "
 
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌، ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چوار دایه‌نگه‌یه‌ كه‌ توانای‌ له‌ خۆگرتنی‌ نزیكه‌ی‌ 700 منداڵیان هه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ یه‌كساڵ‌و دوو مانگ بۆ 4 ساڵ، كه‌ نرخی‌ به‌خێوكردنی‌ مانگانه‌ی‌ منداڵ تیایاندا ته‌نها 25 هه‌زار دیناره‌، له‌به‌رانبه‌ردا زیاتر له‌ 60 دایه‌نگه‌ی‌ تایبه‌ت هه‌ن كه‌ بۆ هه‌ر منداڵێك مانگانه‌ 80 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن‌و له‌لایه‌ن به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ چاودێریی‌ ده‌كرێن.
 
 


09/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.