• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیدو شاره‌زوور

ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ خۆشه‌ویستی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) له‌ (پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌یدسادق، پێنجوێن، هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تازه‌) ده‌كه‌ین، لیژنه‌كانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم بۆ سه‌رله‌نوێ‌ پشكنینه‌وه‌ی‌ پزیشكی‌ له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 7ی‌8ی‌2016 ه‌وه‌ ده‌ست به‌كارده‌بن‌و چاوه‌ڕوانی‌ سه‌ردانی‌ ئێوه‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێكردنی‌ كاره‌كانی‌ پرۆسه‌كه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕه‌چاوی‌ ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن: یه‌كه‌م/ چه‌ند تێبینییه‌كی‌ گشتی‌: 1ـ پرۆسه‌ی‌ پشكنینه‌وه‌ به‌مجۆره‌ ده‌بێت: (سه‌ره‌تا فۆرمی‌ تایبه‌ت له‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پڕده‌كرێته‌وه‌، دواتر به‌پێی‌ میكانیزمێك كه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ناوبراو دایده‌نێت به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ پزیشكییه‌كان سه‌ره‌ی‌ دانه‌وه‌ به‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كان دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه‌كی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامێك)). 2ـ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌باڵغی‌‌و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كان، قۆناغی‌ یه‌كه‌م كاری‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌و پشكنینی‌ پزیشكی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ كارمه‌ندی‌ حكومه‌ت نین، واته‌ مووچه‌كانیان (150) هه‌زار دینارییه‌، له‌ دوای‌ مانگێك كاركردن ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ كارمه‌ندی‌ حكومه‌تن‌و مووچه‌كانیان له‌ جۆری‌ (100) هه‌زار دیناریه‌. 3ـ پێویسته‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت سه‌ره‌تا سه‌ردانی‌ بنكه‌كانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شاره‌زوور له‌شاره‌كه‌ی‌ خۆیان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌. 4ـ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌و دانه‌وه‌ به‌ لیژنه‌ی‌ پزیشكی‌ له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ مووچه‌یان هه‌یه‌و ناویان له‌ لیستی‌ كه‌مئه‌نداماندا هه‌یه‌‌و هاووڵاتیانی‌ تر كه‌ تا ئێستا سودمه‌ندنه‌بوون سه‌ردانمان نه‌كه‌ن تا بڕیاری‌ نوێ‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌چێت. دووه‌م/ له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ لیژنه‌كانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم، پێویسته‌ ڕه‌چاوی‌ ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن: 1ـ مه‌رج نییه‌ هاووڵاتی‌ كه‌مئه‌ندام خۆی‌ بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم، به‌ڵكو ده‌كرێت به‌خێوكه‌ر یان كه‌سێكی‌ نزیكی‌ بێت‌و پێویستییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی‌ بهێنێت‌و فۆرمه‌كه‌ پڕبكاته‌وه‌. 2ـ ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات ( 8.30 بۆ 1.30) لیژنه‌كانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم داده‌نیشن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێنج ڕۆژ (له‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌) بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ كارده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویست به‌ دروستكردنی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ ناكات‌و هه‌موو لایه‌ك دڵنیابن مافی‌ كه‌س نافه‌وتێت. 3ـ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم با ئه‌م پێویستیانه‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ بهێنێت: ‌أ. ناسنامه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامی‌. ‌ب. ناسنامه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌. ‌ج. كارتی‌ زانیاریی‌. ‌د. فۆرمی‌ خۆراك. ‌ه. دوو وێنه‌ی‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگ. ‌و. دوو ژماره‌ ته‌له‌فوون یان مۆبایل، یه‌كێكیان هی‌ كه‌مئه‌ندام، ئه‌ویتریشیان هی‌ نزیكترین كه‌سی‌. تێبینی‌: پێویسته‌ (ناسنامه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌، كارتی‌ زانیاریی‌، فۆرمی‌ خۆراك) له‌سه‌ر یه‌ك لاپه‌ڕه‌ به‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كۆپی‌ بكرێن. 4ـ ناونیشانی‌ بنكه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شاره‌زوور به‌مجۆره‌یه‌: هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید: به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ قوڵكه‌. سه‌یدسادق: سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵان، به‌رانبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی‌ حه‌سار. پێنجوێن: بینای‌ سه‌نته‌ری‌ چالاكی‌ منداڵان. خورماڵ: بینای‌ ناحیه‌ی‌ خورماڵ. ته‌ویڵه‌‌و بیاره‌: بینای‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵان له‌ ته‌وێڵه‌. هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تازه‌: بینای‌ دایه‌نگه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تازه‌. تێبینی‌: بۆ زانیاری‌ زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فوونی‌ فه‌رمانگه‌وه‌(8852703). 5ـ له‌پاش پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم، به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زوور به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فون واده‌ی‌ هه‌ركه‌سێك دیاریده‌كات بۆ ڕۆژو كاتی‌ سه‌ردانی‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كه‌ی‌. 6ـ بۆ زانیاریی‌ زیاتر ده‌توانن سود له‌ سایتی‌ (www.socialsuli.com)و په‌یجی‌ فه‌رمیمان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك (sulisocial@)‌ و ته‌له‌فونه‌كانی‌ (0533230318، 0533230319) وه‌رگرن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاوێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ 3ی‌8ی‌2016


03/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.