ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی
ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت(كه‌مئه‌ندامان)
له شاره‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، ڕانیه، قه‌ڵادزێ) و ده‌وروبه‌ریان، سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌و لیژنه‌ی پزیشكی
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) له شاره‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، ڕانیه، قه‌ڵادزێ) ده‌كه‌ینه‌وه كه لیژنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ سه‌رله‌نوێ پشكنینه‌وه‌ی پزیشكی له سبه‌ی چوارشه‌ممه، 3ی8ی2016 ه‌وه ده‌ست به‌كارده‌بن‌و چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی ئێوه ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێكردنی كاره‌كانی پرۆسه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
یه‌كه‌م/ چه‌ند تێبینییه‌كی گشتی:
1ـ پرۆسه‌ی پشكنینه‌وه به‌مجۆره ده‌بێت: (سه‌ره‌تا فۆرمی تایبه‌ت له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی پڕده‌كرێته‌وه، دواتر به‌پێی میكانیزمێك كه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو دایده‌نێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه پزیشكییه‌كان سه‌ره‌ی دانه‌وه به لیژنه پزیشكییه‌كان دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامێك)).
2ـ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی‌و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، قۆناغی یه‌كه‌م كاری پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و پشكنینی پزیشكی ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ندی حكومه‌ت نین، واته مووچه‌كانیان (150) هه‌زار دینارییه، له دوای مانگێك كاركردن ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ندی حكومه‌تن‌و مووچه‌كانیان له جۆری (100) هه‌زار دیناریه.
3ـ پێویسته هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت سه‌ره‌تا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی شار‌و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم.
4ـ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و دانه‌وه به لیژنه‌ی پزیشكی له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌گرێته‌وه كه مووچه‌یان هه‌یه‌و ناویان له لیستی كه‌مئه‌نداماندا هه‌یه‌و هاووڵاتیانی تر كه تا ئێستا سودمه‌ندنه‌بوون سه‌ردانمان نه‌كه‌ن تا بڕیاری نوێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت.
دووه‌م/ له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم له به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
1ـ مه‌رج نییه هاووڵاتی كه‌مئه‌ندام خۆی بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، به‌ڵكو ده‌كرێت به‌خێوكه‌ر یان كه‌سێكی نزیكی بێت‌و پێویستییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت‌و فۆرمه‌كه پڕبكاته‌وه.
2ـ ڕۆژانه له سه‌عات ( 8.30 بۆ 1.30) لیژنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم داده‌نیشن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج ڕۆژ (له یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه) بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كارده‌كه‌ن، بۆیه پێویست به دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی ناكات‌و هه‌موو لایه‌ك دڵنیابن مافی كه‌س نافه‌وتێت.
3ـ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌كاتی سه‌ردانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم با ئه‌م پێویستیانه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت:
أ. ناسنامه‌ی كه‌مئه‌ندامی.
ب. ناسنامه‌ی باری شارستانی.
ج. كارتی زانیاریی.
د. فۆرمی خۆراك.
ه. دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
و. دوو ژماره ته‌له‌فوون یان مۆبایل، یه‌كێكیان هی كه‌مئه‌ندام، ئه‌ویتریشیان هی نزیكترین كه‌سی.
تێبینی: پێویسته (ناسنامه‌ی باری شارستانی، كارتی زانیاریی، فۆرمی خۆراك) له‌سه‌ر یه‌ك لاپه‌ڕه به ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كۆپی بكرێن.
4ـ ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شاره‌كان به‌مجۆره‌یه:
چه‌مچه‌ماڵ: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ، ڕێگای شوان، ته‌نیش مزگه‌وتی فه‌قێ.ژماره ته‌له‌فون (8970013 )
ڕانیه: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوێن/ پشده‌ر، گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌ش.ژماره ته‌له‌فون (07487527770 )
قه‌ڵادزێ: بنكه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌ڵادزێ، گه‌ڕه‌كی ئاشتی. ژماره ته‌له‌فون (07487527770 )
ده‌ربه‌ندیخان: به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان، پشت قاوه‌خانه‌ی كلتوری. ژماره ته‌له‌فون (8920241 )
5ـ له‌پاش پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شاره‌كان به‌پێی به‌رنامه‌ی خۆیان له ڕێگه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌وه به ته‌له‌فون واده‌ی هه‌ركه‌سێك دیاریده‌كات بۆ ڕۆژو كاتی سه‌ردانی لیژنه پزیشكییه‌كه‌ی.
6ـ بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن سود له سایتی (www.socialsuli.com)و په‌یجی فه‌رمیمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك (sulisocial@) و ته‌له‌فونه‌كانی (0533230318، 0533230319) وه‌رگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاوێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
به‌شی پلان‌و هه‌ماهه‌نگی
2ی8ی2016