وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هۆشداریده‌داته ئافره‌تان له‌كاتی چوونیان بۆ بازاڕ ئاگایان له‌جانتاكانیان بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی "دزیكردنه‌وه".
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردودا چوار ئافره‌ت به‌تۆمه‌تی "دزینی" پاره‌و ئاڵتونی جانتای ئافره‌تان له‌ناو بازاڕه‌كاندا ده‌ستگیركراون.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند "هۆشداری ده‌ده‌ینه ئافره‌تانی پارێزگای سلێمانی به‌ئاگابن له‌جانتاكانیان بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی چونیان بۆ بازاڕ دزییان لێنه‌كرێت، چونكه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوشدا چوار ئافره‌تمان له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ستگیركردووه كه به‌شێوه‌ی رێكخراو باند كارده‌كه‌ن".
وتیشی "ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ئافره‌تن، وه‌كو یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن و كه‌سانی تر سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، له‌كاتی دزیكردنه‌كه‌شدا سێ ئافره‌ت ئه‌و كاره ده‌كه‌ن".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه "ئه‌و كه‌سانه‌ی جانتای ئافره‌تانی تر ده‌بڕن به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك خۆیان ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك گومانیان لێنه‌كات، هاوكات سێ كه‌س ده‌چن پرۆسه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن، یه‌كێكیان له‌پێشه‌وه ده‌ڕوات و ئافره‌تێكیش له‌دواوه زۆر به‌وریایی كه‌لوپه‌ل و پاره‌ی جانتاكه ده‌بڕێت، هه‌ر له‌وشوێنه‌دا ده‌یداته كه‌سی سێیه‌م وده‌ستبه‌جێ له‌و شوێنه‌دا نامێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی لێدزراوه گومانی له‌ئافره‌ته‌كه‌ی دواوه‌ی هه‌بو ئه‌وا ده‌ڵێت وه‌رن بمگه‌ڕێن له‌وكاته‌شدا ئه‌و هیچ كه‌لوپه‌لێكی پێنیه، چونكه شته‌كانی داوه به‌كه‌سی سێیه‌م‌و ئه‌ویش له‌و شوێنه‌دا نه‌ماوه".
وته‌بێژی پۆلیس ده‌ڵێت "له‌ماوه‌ی رابردودا ئافره‌ت هه‌بوه سكاڵای لای ئێمه كردووه‌و وتویه‌تی شه‌ش تاك بازن ئاڵتونم پێبووه، له‌ماڵه‌وه دامنه‌ناوه‌و له‌گه‌ڵ خۆم بردوومه بۆ بازاڕ به‌ڵام له‌جانتاكه‌یان ده‌رهێناوم".
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی لای پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركراون، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانین‌و له‌پارێزگه‌كانی تری هه‌رێمه‌وه هاتوون به‌وته‌ی پۆلیس، له‌كاتی وه‌رگرتنی وته‌كانیشیاندا وتویانه ئه‌وان ده‌گه‌ڕێن به‌سه‌ر شاره‌كاندا.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سانه كاتێك له‌شارێك ئازاد ده‌كرێن به‌كه‌فاله‌ت ده‌چنه شارێكی تر و له‌وێ هه‌مان كارده‌كه‌نه‌وه، خۆشیان پێیانوتوین ئه‌وان ده‌گه‌ڕێن به‌سه‌ر شاره‌كانداو هه‌موو دوو مانگێك له‌شارێك ده‌بن".
هه‌روه‌ها وتی "له‌ماوه‌ی رابردودا یه‌كێك له‌ئافره‌كان كه دزی لێكراوه له‌نێو بازاڕی سلێمانیدا سكاڵای كردوه لای پۆلیس‌و وتویه‌تی ئه‌و ئافره‌ته‌ی دوامه‌وه پاره‌كه‌ی لێبردوم، به‌ڵام كاتێك پۆلیس جانتاو كه‌لوپه‌له‌كانی گه‌ڕاوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دزی كردوه، بۆیه پۆلیس نه‌یتوانیوه ده‌ستگیری بكات".
به‌پێی مادده‌ی 446ی له‌یاسای سزدانان عیراقی، سزای زیندانیكردن وغه‌رامه بۆ هه‌ركه‌سێك دانراوه كه هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان، هه‌ڤاڵ موحه‌ممه‌د.