• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ سێ‌ ڕۆژی‌ ڕابردوودا، نزیكه‌ی‌ 700 كه‌س فۆرمیان پڕكردوه‌ته‌وه‌


پاش ده‌سپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردنه‌وه‌‌و پشكنینه‌وه‌ی‌ پزیشكی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، له‌ماوه‌ی‌ 3 ڕۆژی‌ ڕاردوودا نزیكه‌ی‌ 700 كه‌س فۆرمیان بۆ پڕكراوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 26ی‌ 7ی‌ 2016، یه‌كه‌م ڕۆژی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم له‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌ستی‌ پێكرد، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و 3 ڕۆژه‌شدا، واته‌ ڕۆژانی‌ سێشه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌، پێنجشه‌ممه‌، نزیكه‌ی‌ 700 فۆرم پڕكراوه‌ته‌وه‌و یه‌كه‌م وه‌جبه‌ش له‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، پشكنینیان بۆ كراوه‌.

به‌ پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ ئێسته‌دا ته‌نها هاووڵاتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌و چوونه‌وه‌ به‌رده‌م لیژنه‌ پزیشكییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ‌‌و ده‌ربه‌ندیخانیش لیژنه‌كان پێكده‌هێنێت.

هه‌ر به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ناوشاری‌ سلێمانیش كراوه‌ به‌ دوو قۆناغه‌وه‌، قۆناغی‌ یه‌كه‌م ماوه‌ی‌ مانگێگ ده‌خایه‌نێت‌و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هیچ مووچه‌یه‌كیان نییه‌ واته‌ مووچه‌كانیان له‌ تۆڕی‌ پاراستن بڕی‌ 150 هه‌زار دینارییه‌، پاشان عاووڵاتیانی‌ تری‌ خاوه‌ن پێداویستیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ مووچه‌كانیان 100 هه‌زارییه‌، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ له‌به‌رده‌م لیژنه‌كانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم .



29/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.