به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی ته‌ندروستكارانی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14ی كانونی یه‌كه‌م، عومه‌ر گوڵپی،
به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له
پارێزگای سلێمانی، پێشوازی له وه‌فدێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستكارانی
كوردستان كرد .
ڕێكخراوی ته‌ندروستكاران ڕێكخراوێكه له بواری
هۆشیاری ته‌ندروستیدا كارده‌كات‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان سه‌ره‌ڕای
پیرۆزبایی ڕێكخراوه‌كه‌و نرخاندنی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی،
باسیان له‌و بوارانه كرد كه ده‌كرێت ڕێكخراوه‌كه تیایدا هاوكارو
پشتیوانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بن، له‌و باره‌شه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی ڕێكخراوه‌كه كرد‌و ئاماده‌یی خۆی‌و
دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پیشاندا له پشتیوانی كردنی كار‌و
پڕۆژه‌كانیان له‌بواری خزمتكردنی كۆمه‌ڵگه له ڕووی‌هوشیاریی‌و
گه‌شه‌پیدانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه .
|