• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی‌ نه‌وه‌ك لاوازی‌ نه‌كردبوو، به‌ڵكو داهێنانی‌ گه‌وره‌ی‌ كرد


حوسێن کۆکەن، کە بە کونکردنی شاخێک لە نزیک شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان نێوبانگی دەرکردووە، رۆژی سێشەممە 26-7-2016  لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


حسێن عوسمانی, ناسراو به‌ حسێن كۆكه‌ن،  كه‌ ماڵێكی‌ له‌چیای مه‌یگۆڕێ له‌نزیك شاری‌ پاوه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان دروست كردبوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مانگی تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی رابردوو به‌هۆی پیربوون و كه‌وتنیه‌وه‌، تووشی شكانی ئێسكی حه‌وزی بوو و دواتریش بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌دوای‌ چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌ جێگادا مایه‌وه‌، ، له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان كۆچی دوایی كرد.  

حسێن كۆكه‌ن، له‌دایك بووی ساڵی 1930 ی‌ شاری‌ پاوه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌و به‌ فه‌رهادی دووه‌م ناوبانگی ده‌ركردوه‌, له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێراندا ماڵه‌كه‌ی به‌ هۆی شه‌ڕه‌وه‌ وێران بووه‌و قاچێكی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌دوای‌ له‌ده‌ستدانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌یی‌ و سێ كوڕی له‌ چه‌ند رووداوێكی‌ جیاوازدا، رووی‌ له‌ چیای‌ مه‌یگۆڕێ له‌ نزیك شاری پاوه‌ كردوه‌و به‌ كونكردنی‌ شاخه‌كه‌، ماڵێكی‌ له‌ شێوه‌ی‌ شوێنه‌وارێكدا، هاوشێوه‌ی شوێنه‌واری فه‌رهادی بێستون دروستكرد.

ئەو لە دڵی شاخێکی نزیک شارۆچکەی باینگانی سەر بە شاری پاوە خانووێکی دروست کرد، کە چەندین ژوور و حەمام لەخۆدەگرێ و تەنانەت گۆڕی خۆشی هەر لەوێ  هەڵکەندبوو، به‌و كاره‌شی‌ داهێنانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كردوو سه‌لماندی‌ كاتێك مرۆڤ ئیراده‌ی‌ بخاته‌ كار، نه‌ كه‌مئه‌ندامی‌‌و نه‌ هیچ شتێكی‌ به‌ر به‌ داهێنان‌و تواناكانی‌ ناگرێت .


وێنه‌و زانیارییه‌كا له‌ هه‌ردوو سایتی‌ (كه‌ی‌ ئیێن ئێن‌و ڕووداو) وه‌رگیراون.



26/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.