• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ شه‌ڵته‌ر چاره‌سه‌ر كرا

پاش دروستبوونی‌ كێشه‌ له‌ كاره‌بای‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو نه‌بوونی‌ كاره‌با بۆ ماوه‌ی‌ 40 سه‌عات، له‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ دووه‌شه‌ممه‌، 25ی‌ ته‌موزی‌2016ه‌وه‌ كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌ هه‌ستیاره‌ چاره‌سه‌ركرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌، هێمن موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێی‌ ڕاگه‌یاندین :" بینای‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ره‌شه‌لێكراو كه‌م‌و كورتی‌ هه‌بوو لة بواری‌ كاره‌بادا و موه‌لیده‌ی‌ نه‌بوو، ساڵی‌ پار به‌ هه‌وڵی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ موه‌لیده‌یه‌ك بۆ بیناكه‌ ته‌رخانكرا، له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردووشدا بۆردی‌ ڕێكخستنی‌ كاره‌بای‌ حكومی‌‌و موه‌لیده‌كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كه‌وه‌ سوتاو بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 40 سه‌عات بێ‌ كاره‌با بمێنێته‌وه‌‌و ئافره‌تان‌و منداڵه‌كانیان له‌ دۆخێكی‌ خراپدابوون له‌م گه‌رمایه‌دا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك توانیمان كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ركه‌ین‌و له‌ ئێسته‌دا شه‌ڵته‌ره‌كه‌ كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ چاره‌سه‌ر بوه‌و 24 سه‌عات كاره‌بایان هه‌یه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خۆی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی‌ كردوو به‌دواداچوونی‌ بۆ كێشه‌كه‌ كرد و له‌سه‌ر خه‌ت بوو تا چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌ " .


26/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.