+ وێنه: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ منداڵێكی خانه‌ی ساوایان به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 25ی ته‌موزی 2016، به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر ئاری سامی‌و ستافێكی شاره‌زا له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید د.ئاسۆ له شاری سلێمانی، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ری یه‌كێك له منداڵانی خانه‌ی ساوایانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌باره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌و ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنییه‌وه، به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه پێیان ڕاگه‌یاندین كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه نزیكه‌ی چوار سه‌عاتی خایاندوه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌و له‌لایه‌ن ستافێكی شاره‌زاوه دڵسۆزانه ئه‌نجامدراوه.
مه‌هدی، یه‌كێك له منداڵانی خانه‌ی ساوایانی بَی سه‌رپه‌رشت ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید د.ئاسۆ له شاری سلێمانی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه بووه له كاسه‌ی سه‌ریدا به‌جۆرێك كه بووبووه هۆی شێواوی ده‌م‌و چاوی‌و له ئاینده‌دا مه‌ترسی زیاتری له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كرد.
ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه، وێنه‌ی‌مه‌هدین له پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به هاوڕێیه‌تی ستافی خانه‌ی ساوایان له نه‌خۆشخانه.
|