ئاگاداری بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت(كه‌مئه‌ندامان)
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌و پشكنینه‌وه‌ی ته‌ندروستی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاوێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت(كه‌مئه‌ندامان) له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات، ڕێوشوێن‌و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تۆماركردنه‌وه‌و پشكنینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه پزشكییه‌كانه‌وه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌بێت، ئه‌م میكانیزمه‌ش پاش ڕاوێژ‌و كۆبوونه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و ڕێَكحراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامان پێشنیاركراوه‌و په‌یڕه‌و ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: چه‌ند تێبینییه‌كی گشتی:
1ـ پرۆسه‌ی پشكنینه‌وه به‌مجۆره ده‌بێت: (سه‌ره‌تا فۆرمی تایبه‌ت له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی پڕده‌كرێته‌وه، دواتر به‌پێی میكانیزمێك كه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو دایده‌نێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه پزیشكییه‌كان سه‌ره‌ی دانه‌وه به لیژنه پزیشكییه‌كان دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامێك)).
2ـ پرۆسه‌ی پشكنینه‌وه سه‌ره‌تا له‌شاری سلێمانییه‌وه ده‌ه‌ست پێده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان له‌شاره‌كانی (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، بتوێن/پشده‌ر) لیژنه‌كان پێكده‌هێنن.
3ـ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی‌و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، قۆناغی یه‌كه‌م كاری پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و پشكنینی پزیشكی ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ندی حكومه‌ت نین، واته مووچه‌كانیان (150) هه‌زار دینارییه، له دوای مانگێك كاركردن ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ندی حكومه‌تن‌و مووچه‌كانیان له جۆری (100) هه‌زار دیناریه.
4ـ پێویسته هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت سه‌ره‌تا سه‌ردانی تۆڕی پاراساستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و له‌وێ هه‌ركه‌س ده‌چێته لای لیژنه‌ی تایبه‌ت به جۆری نه‌خۆشی‌و كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی.
5ـ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و دانه‌وه به لیژنه‌ی پزیشكی له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌گرێته‌وه كه مووچه‌یان هه‌یه‌و ناویان له لیستی كه‌مئه‌نداماندا هه‌یه‌و هاووڵاتیانی تر كه تا ئێستا سودمه‌ندنه‌بوون سه‌ردانمان نه‌كه‌ن تا بڕیاری نوێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت.
دووه‌م: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم له تۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
1ـ مه‌رج نییه هاووڵاتی كه‌مئه‌ندام خۆی بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، به‌ڵكو ده‌كرێت به‌خێوكه‌ر یان كه‌سێكی نزیكی بێت‌و پێویستییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت‌و فۆرمه‌كه پڕبكاته‌وه.
2ـ ڕۆژانه له سه‌عات ( 8.30بۆ 1.30) لیژنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم داده‌نیشن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج ڕۆژ (له یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه) بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كارده‌كه‌ن، بۆیه پێویست به دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی ناكات‌و هه‌موو لایه‌ك دڵنیابن مافی كه‌س نافه‌وتێت.
3ـ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌كاتی سه‌ردانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم با ئه‌م پێویستیانه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت:
أ. ـ ناسنامه‌ی كه‌مئه‌ندامی.
ب. ـ ناسنامه‌ی باری شارستانی.
ج. كارتی زانیاریی.
د. فۆرمی خۆراك.
ه. دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
و. دوو ژماره ته‌له‌فوون یان مۆبایل، یه‌كێكیان هی كه‌مئه‌ندام، ئه‌ویتریشیان هی نزیكترین كه‌سی.
تێبینی: پێویسته (ناسنامه‌ی باری شارستانی، كارتی زانیاریی، فۆرمی خۆراك) له‌سه‌ر یه‌ك لاپه‌ڕه به ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كۆپی بكرێن.
4ـ ناونیشانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه لیژنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم تیایدا داده‌نیشن به‌مجۆره‌یه: (سلێمان: گردی جۆگه، خوار ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان یان به‌رانبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، سه‌رو بینای سه‌ندیكای كرێكاران).
5ـ ڕۆژی سێشه‌ممه، 26ی 7ی 2016، یه‌كه‌م ڕۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم ده‌ستپێده‌كات‌و لیژنه‌كان چاوه‌ڕوانی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانیان.
6ـ له‌پاش پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌پێی به‌رنامه‌ی خۆی له ڕێگه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌وه به ته‌له‌فون واده‌ی هه‌ركه‌سێك دیاریده‌كات بۆ ڕۆژو كاتی سه‌ردانی لیژنه پزیشكییه‌كه‌ی.
7ـ بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن سود له سایتی (www.socialsuli.com)و ته‌له‌فونه‌كانی (0533230318، 0533230319) وه‌رگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاوێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
به‌شی پلان‌و هه‌ماهه‌نگی
25/7/2016