به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: دۆخی منداڵه‌كان‌و به‌ساڵاچووان له خانه‌كان ئاساییه
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، له‌هه‌ر دوو سایت‌و په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی چۆنییه‌تی له خۆگرتنی منداڵ بڵاوكرده‌وه، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و هاووڵاتیانه درابوویه‌وه كه منداڵیان نییه‌و داوای منداڵ ده‌كه‌ن به‌پێی یاسای ژماره 76ی ساڵی 1983 كه به‌یاسای چاودێریی نه‌وجه‌وانان ناسراوه، به‌ڵام هێندێك له سایت‌و په‌یجه‌كان به هه‌ڵه له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه تێگه‌یشتبوون.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئێمه‌دا له‌باره‌ی ژیانی منداڵ‌و به‌ساڵاچوان‌و سودمه‌ندانی خانه‌كانه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاندن :" به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری چاوێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه خانه‌كانی ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچووان له خۆده‌گرێت‌و پێمان ده‌گات، هه‌وره‌ها سه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی ناوبه‌ناوی خۆمان بۆ له نزیكه‌وه ئاگابوون له ژیانی منداڵ‌و به‌ساڵاچووان، هیچ گرفتێكی نوێمان نییه‌و ژیانی منداڵ‌و به‌ساڵاچووه‌كانیش به دڵسۆزی ستافه دڵسۆزه‌كان‌و ئه‌و تواناییانه‌ی له‌به‌رده‌ستن‌و هه‌وڵ‌و هیممه‌تی خێرخوازان ئاساییه‌و ئه‌توانم بڵێم زۆر باشه، له‌و باره‌یه‌وه دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان، ته‌نها له دوو رۆژی ڕابردوودا كێشه‌ی كاره‌بامان هه‌بوو له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ره‌شه‌لێكراو (شه‌ڵته‌ر) ئه‌ویش له چاره‌سه‌ریداین‌و ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌بێت به ته‌واوه‌تی ".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا وتی :" ئێمه له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێغی ناكه‌ین بۆ هه‌ر شتێك پێویست بكات، له‌م ڕووه‌وه جه‌نابی وه‌زیریش هاوكارمانه، ئه‌گه‌ر توانرا ئه‌وه خۆمان دابینی ده‌كه‌ین به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان‌و توانا به‌رده‌سته‌كان، ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌وه هێنده خه‌ڵكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆر هه‌یه له‌نێو گه‌له‌كه‌ماندا كه نه‌هێڵیت گرفتی گه‌وره‌مان بۆ دروست ببێت، له ڕابردووش‌دا ئه‌و خێرخواز‌و دڵسۆزانه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌و ئێمه لای خۆمانه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌رگاش كراوه‌یه به به‌رده‌وامی بۆ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له ڕێگه‌ی سندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاوكاری خانه‌كان بێت‌و پشتیوانیان بكات" .
هه‌وره‌ها باسی له هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی نووسینگه‌ی به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی كرد كه له به‌دواداچووندان بۆ چاره‌سه‌ری هێندێك گرفت كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بوونه‌ته‌وه، ئه‌و گرفتانه‌ش له‌كاتی سه‌ردانی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تدا بۆ خانه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچوووان له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژندا خرانه به‌رده‌ستی به‌ڕێزیان‌و لای خۆیانه‌وه به‌ڕێزیشی ستافی نووسینگه‌كه‌ی ڕاسپاردووه بۆ چاره‌سه‌رو به دواداچوون.
|