دامه‌زراوه‌كان به هانای خێزانێكی گه‌رمیانه‌وه ده‌چن
به‌هۆی نهخۆشیو نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوونه‌وه، خێزانێكی 4 كه‌سی له گه‌رمیان له‌بارودۆخێكی ناهه‌مواردا دهژیانو ئه‌مڕۆ ئه‌و خێزانه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانه‌وه ڕزگار ده‌كرێن.
پاش بانگه‌وازی خێرخوازان له شاری كهلارو ئاراسته‌كردنی یاداشتێك له‌لایه‌ن هاووڵاتی موحه‌ممه‌د حه‌مه‌ساڵحه‌وه بۆ نووسینگه‌ی كاك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومتو وه‌زیرانی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ ئه‌و خێزانه له‌و دۆخه خراپه‌ی ژیان ڕزگاركران.
ئه‌و خێزانه پێكهاتوون له دایك‌و باوك‌و دوو منداڵ، باوكه‌كه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه توشی بیرچوونه‌وه هاتوه‌و توانای جوڵه‌ی زۆر خراپه‌و ته‌مه‌نیشی نزیكه‌ی 70 ساڵه، دایكی منداڵه‌كانیش تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه‌و به‌شێ:ی زۆر له جه‌سته‌ی ئاوساوه‌و توانای كار‌و جوڵه‌ی نه‌ماوه، منداڵه‌كانیش ته‌مه‌نیان كه‌مه‌و 3 ساڵ‌و 4 ساڵنو ماوه‌یه‌كی زۆربوو له لادیوارێكی نزیكی عه‌لوه‌ی كه‌لار دهژیانو بۆ خواردن منداڵه‌كان به ماڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕان.
ئه‌مڕۆ به‌هه‌وڵی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی جیاجیا له سلێمانی‌و گه‌رمیان دایك‌و باوكه‌كه گه‌یه‌نرانه سلێمانی‌و بڕیاروایه دایك‌و باوكه‌كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ وه‌ربگیرێت‌و منداڵه‌كانیش بگه‌یه‌نرێنه كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و له خانه‌كانی نه‌وجه‌وانان وهربگیران بۆ بهخێوكردنو پاراستن ژیانیان‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له ههماهنگیدایه .
|