وێنه‌كه وه‌رگیراوه‌و په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌وه نییه .
به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ژماره‌یه‌ك پرسیارمان ئاراسته ده‌كرێن له‌باره‌ی چۆنییه‌تی له خۆگرتنی منداڵه‌وه، له‌م بڵاوكراوه‌یه‌دا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌ینه‌وه، به‌شێك له‌وه‌ڵامه‌كانیش له ڕوانگه‌ی یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983 كه به‌یاسای چاودێریی نه‌وجه‌وانان ناسراوه ئاماده‌كراون.
مه‌به‌ست له خۆگرتنی منداڵ چییه؟
مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه خێزانێك یان دایك‌و باوكێك بیانه‌وێت منداڵێك له خۆبگرن كه منداڵه‌كه باوك‌و دایكی نییه، یاخود به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه له ناو خێزانه‌كه‌یدا ناژیت‌و له خانه‌ی نه‌وجه‌وانان یان ساوایان (بێسه‌په‌رشتان) چاودێری و پەروەردە بكرێت.
چه‌ند جۆر منداڵ له خۆگرتن هه‌یه؟
له زۆرێك له‌وڵاتان، دوو جۆر له خۆگرتنی منداڵ هه‌یه:
یه‌كه‌میان: ئه‌و كه‌سه منداڵه‌كه به‌خێو ده‌كات‌و ده‌یكات به‌ناوی خۆیه‌وه، له كوردستانیش به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ئه‌م ڕێگایه كارایه.
دووه‌میان: له‌خۆگرتنی كاتی منداڵ یان درێژخایه‌ن هه‌یه، خێزانه‌كه یان دایك‌و باوكه‌كه نایانه‌وێت منداڵه‌كه ببێته هی ئه‌وان به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كارێكی خێری ویژدانی بكه‌ن به به‌خێوكردن‌و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵێك هه‌تا گه‌وره ده‌بێت.
چۆن منداڵێك له خۆبگرم؟
تۆی خوازیار ئەگەر منداڵت نەبێت ئەوە لەلایەک دەتوانیت لە رێگەی دادگاوە ناوت تۆماربکەیت و بگەرێیت بە دوای لە خۆگرتنی منداڵدا، هەروەک دەشتوانیت لە رێگەی دامەزراوەی کۆمەڵایەتییەوە ئەو کارە بکەیت و بچیتە خێزانی جێگرەوە تا ببیتە یەکێک لە خێزانە جێگرەوەکان، خۆ ئەگەر منداڵیشت هەبێت و بتەوێت منداڵ لە خۆ بگریت ئەوە تەنها دەتوانیت لە ڕێگەی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی و بە پرۆژەی خێزانی جێگرەوە منداڵ لە خۆ بگریت.
بۆ وه‌رگرتنی منداڵ به‌و دوو ڕێگه‌یه من ده‌بێت چی بكه‌م؟
بۆ وه‌رگرتنی منداڵ به ڕێگه‌ی یه‌كه‌م، كه ده‌بێته منداڵی خۆت‌و ته‌نها ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه كه دایك‌و باوكیان نییه‌و نه‌سه‌بیان دیارنییه، ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی دادگای نه‌وجه‌وانان بكه‌یت له سلێمانی‌و ناوی خۆت له‌وێ تۆمار بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌ی سه‌ره‌ت هات په‌یوه‌ندیت پێوه بكه‌ن‌و پاش یه‌كلابوونه‌وه‌ی دادگا له كه‌یسی منداڵه‌كه‌و دڵنیابوونه‌وه‌ی له شیاوێتی ئه‌و دایك‌و باوكه‌ی داواكه‌یان پێشكه‌شكردووه بڕیارده‌دات منداڵه‌كه ببه‌خشێته خێزانی داواكار.
بۆ وه‌رگرتنی منداڵ به ڕێگه‌ی دووه‌م، پێویسته هه‌ر خێزانێك كه ده‌یه‌وێت منداڵ له خۆبگرێت سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات‌و له‌وێ له هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه ناوی خۆی تۆمار بكات، له‌كاتی پێویستدا چاوپێكه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و پرۆسه‌ی سپاردنی منداڵه‌كه به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامده‌درێت، له‌م پڕۆژه‌یه‌دا مه‌رج نییه داواكار منداڵی نه‌بێت، هه‌روه‌ها منداڵه‌كه ناكرێت به‌ناوی خێزانی داواكاره‌وه، به‌ڵكو كارێكی دوو لایه‌نه‌یه، واته هه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ ویستی ئه‌و خێزانە كه منداڵی نییه، هه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستی‌و خواستی فه‌رمانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان له ئامێزی خێزانه‌كاندا گه‌وره ببن نه‌وه‌ك له ماڵەکانی منداڵان و نه‌وجه‌واناندا .
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌و مه‌رجه‌كان‌و شێوازی وه‌رگرتنی منداڵ له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌وه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
هه‌روه‌ها بۆ هه‌نگاونان بۆ له‌خۆگرتنی منداڵ له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كه‌وه ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بكه، كه ئه‌مه ناونیشان‌و ژماره ته‌له‌فوونه‌كانیه‌تی:
ژماره ته‌له‌فوونی به‌ڕێوه‌به‌رێتی:0533160031 - 0533160032
ناونیشان: سلێمانی، ڕێگای سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ، به‌رابنه‌ر دادنوسی به‌كره‌جۆ.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه بریتییه له :
ناونیشان: سلێمانی - ڕێگای سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ - بینای كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
ژماره ته‌له‌فون: 0533160079
مۆبایل: 07721570117
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت منداڵ له خۆبگرێت؟
له ڕێگه‌ی یه‌كه‌مه‌وه واته ڕێگه‌ی دادگاوه ته‌نها ئه‌و خێزانانه ده‌توانن منداڵ داوا بكه‌ن كه خاوه‌نی منداڵ نین، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ش ده‌درێنه خێزانه‌كان كه باوك‌و دایكیان دیارنییه، واته نه‌سه‌بیان نادیاره.
له ڕێگه‌ی دووه‌مه‌وه مه‌رج نییه ئه‌و خێزانه خاوه‌نی منداڵ نه‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌رجیش نییه ئه‌و منداڵانه بسپێردرێن به خێزانه‌كان كه دایك‌و باوكیان دیار نییه.
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ داواكردنی منداڵ له ڕێگه‌ی دادگاوه چییه؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو سه‌ردانیكردنی دادگای نه‌وجه‌وانان‌و پێشكه‌شكردنی داوای وه‌رگرتنی منداڵه له‌و دادگایه.
منداڵ هه‌یه له ئێسته‌دا بۆ وه‌رگرتن؟
به داخه‌وه به‌هۆی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه، به‌رده‌وام ژماره‌یه‌ك منداڵ له ئامێزی دایك‌و باوك بێبه‌ش ده‌بن، بۆیه هه‌موو كاتێك منداڵ هه‌یه‌و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه، ته‌نها ژماره‌كان كه‌م‌و زیاد ده‌كه‌ن.
ده‌توانم به‌ویستی خۆم منداڵ دیاریبكه‌ن؟
وه‌رگرتنی منداڵ كارێكی مرۆڤانه‌یه، ده‌قه‌كانی ئاینیش زۆر باس له گه‌وره‌یی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه گه‌وره‌یی كاره‌كه نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منداڵ هه‌ڵبژێردرێت، یاسا‌و ڕێنماییه‌كانیش ڕێگه به‌و داوایه ناده‌ن، به‌ڵام داواكار ته‌نها ده‌توانێت: یه‌كه‌م/ ڕه‌گه‌ز (كوڕ یان كچ)، دووه‌م/ ته‌مه‌ن، دیاریبكات‌و وه‌ك‌و مه‌رجی داواكه‌ی بیخاته ڕوو .