به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی پارێزگاكان‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی شیاندنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 20ی ته‌موزی2016، به سه‌رپه‌رشتی د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌یه‌تی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت‌و پارێزگاكان‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له وه‌زاره‌ته‌كانی (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، شاره‌وانی، خوێندنی باڵا ) و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان به‌ڕێوه‌چوو، به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوو پێشنیار‌و داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و داوایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پارێزگای دهۆك‌و داواكارییه‌كی مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕگه‌یه‌ك له ڕێنمایی ژماره2ی ساڵی 2016 هه‌مواركرا كه ڕێگرده‌بوو له‌وه‌ی هه‌ر كه‌مئه‌ندامێك كه كارمه‌ند بێت له حكومه‌ت‌و بڕی مووچه‌كه‌ی له 500 هه‌زار دینار زیاتر بێت كاتێك سودمه‌ندبێت له هاوكاری‌و مووچه له بری كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی كه ڕێژه‌كه‌ی له سه‌روو سه‌دا 70ه‌وه بێت، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریدا له‌سه‌ر بنه‌مای داهات جیاوازی نه‌كرێت له نێوان كه‌مئه‌نداماندا به پششت به‌ستن به یاسای ژماره 22ی ساڵی 2011 .
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌و ئه‌نجامه‌كانییه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی سۆشیه‌ڵ سولی وتی :" ئه‌نجومه‌نی شیاندن به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی كار دروستكراوه‌و پێكدێت له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له وه‌زاره‌تی كار، ئامانجی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و كاره‌كانی ئه‌وه‌یه كه له‌و كێشانه‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بكوۆڵێته‌وه كه هاوبه‌شن له‌نێوان ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی جیاجیا له حكومه‌تی هه‌رێم‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پێویستییان به هه‌ماهه‌نگی هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ له‌سه‌ر داوایه‌كی ئێمه كرا كه داوامانكردبوو هێندێك جۆری نه‌خۆشی كه له ڕێنمایی وه‌زاره‌ت ئاماژه‌یان پێنه‌درابوو بخرێنه ناو ڕێنماییه‌كه‌وه، وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و ده‌رده ماسی‌و درده فیل‌و هێندێك نه‌خۆشی تر، به‌ڵام داواكه‌مان سه‌ركه‌وتوونه‌بوو، له‌بری ئه‌وه بڕیاردرا ئه‌و نه‌خۆشییانه له چاودێریی خێزان جێ بكرێنه‌وه"، له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ، عومه‌ر گوڵپی وتی:"باس له كێشه‌یه‌ك كرا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌و وه‌زاره‌ته هێندێك جار كار به ڕاپۆت‌و بڕیاری وه‌زاره‌تی كار ناكات بۆ مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕا‌سپێردرا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكات له‌پێناو ئاسانكاری بۆ مامۆستایان‌و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده"
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواكاری كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكان به‌هه‌ند وه‌رگیراو بڕیاردرا ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و هاووڵاتیانه بكرێت به پێی شایسته‌بوون‌و ڕێنماییه پزیشكییه‌كان.