• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت


به‌بۆنه‌ی‌ كۆتایهاتنی‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌كانی‌ پۆلی‌ نۆیه‌می‌ بنه‌ڕه‌تی‌، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێرێیی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو .

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 18ی‌ ته‌موزی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و مه‌نصور موحه‌ممه‌د، ڕاوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو، ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و جه‌میل حه‌مه‌ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كرا‌و توانا‌و هه‌وڵ‌و ماندووبوونی‌ قوتابیان‌و مامۆستایانی‌ په‌یمانگای‌ هیوا به‌رزنرخێنرا، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ڕاسپرد بۆ هه‌ماهه‌نگی‌ باشتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ تا پرۆسه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ خولی‌ دووه‌مدا باشتر به‌ڕێوه‌بچن.

هه‌ه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌موو گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێككه‌وتن‌و پرۆتۆكۆلی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی‌ كار بۆ ورگرتنی‌ ده‌رچووانی‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابستان له‌ قۆناغی‌ ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان‌و به‌رپرسان ڕاسپێردران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ هه‌مووكارئاسانییه‌ك بكرێت تا قوتابیانی‌ نابیست له‌و هه‌لی‌ خوێندنه‌ ئه‌مساڵ به‌شداربن .   


19/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.