• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌زیری كارو كارو باری كۆمه‌لایه‌تی داواكارییه‌كان جێ به‌جێ ده‌كات


رۆژی دووشه‌ممه‌18ی‌ ته‌موزی‌ 2016، د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دیوانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ل نوێنه‌ری سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كۆبویه‌وه‌.

له‌‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێكخراوه‌كان یاداشتێكی‌ 15 خاڵیان ئاراسته‌ی‌ وه‌زیر كرد كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ مووچه‌و شێوازی‌ دانه‌وه‌ به‌ لیژنه‌و ئاسانكاری‌‌و ئیمتیازاتی‌ كه‌مئه‌ندامان بوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆداو پاش گفتوگۆیه‌كی‌ چڕوپڕ داواكاری‌و پێشنیاره‌كان خرانه‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌، هه‌روه‌ك بریاردرا له‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ڕێكخراوه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان سێ نوێنه‌ریان هه‌بێت له‌ (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ) بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌واوی ورده‌كاری لێژنه‌كان‌و چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆسه‌كه‌ ئاگادربن، له‌ كۆتاییشدا كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسی‌ بۆ ڕێكخراوه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رێوه‌چوو و ده‌رئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ خرایه‌ ڕوو، هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسییه‌دا ڕێكخراوه‌كان سوپاسی‌ وه‌زیری‌ كاریان كرد كه‌ وه‌ڵامی‌ داواكارییه‌كانی‌ داونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنی‌ هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌ پێداون .



19/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.