• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
3 پاڵێوراوی‌ شایسته‌ بۆ كاركردن له‌خانه‌ی‌ ساوایان دیاریكران


به‌مه‌به‌ستی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ 3 هه‌لی‌ كار له‌ خانه‌ی‌ ساوایانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، پاش ڕاگه‌یاندن‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌ل بۆ خوازیاران‌و ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ ڕێگه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ناوی‌ 3 پاڵێوراوی‌ شایسته‌ دیاریكران.

له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕایگه‌یاند:"ئه‌و 3 به‌ڕێزه‌ی‌ توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتووبن له‌ هه‌ردوو قۆناغی‌ سی‌ ڤی‌‌و چاوپێكه‌وتن بریتیبوون له‌ به‌ڕێزان : " نارین عه‌بدولكه‌ریم حه‌مه‌، نیگار ره‌فیق ئه‌حمه‌د، ڕه‌زیه‌ مه‌هدی‌ سه‌عید"، ئه‌م 3 ناوه‌ ئه‌وانه‌بوون كه‌ توانیویانه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ زانیاریی‌‌و تواناییه‌كانی‌ خۆیان‌و پاشان له‌ ئه‌نجامی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ 5 كه‌سییه‌وه‌ زۆرترین نمره‌ كۆبكه‌نه‌وه‌‌و پێش هاوڕێكانیان بكه‌ون كه‌سه‌رجه‌میان 31 كه‌س بوون له‌قۆناغی‌ چاوپێكه‌وتندا".
 
سه‌باره‌ت به‌ جۆری‌ ئه‌م كارگرێبه‌سته‌وه‌، به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕایگه‌یاند:" گرێبه‌ستێكی‌ تایبه‌ته‌ كه‌ پاره‌ی‌ مانگانه‌كه‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ خێرخوازانه‌وه‌ ده‌ردێت‌و هیچ پابه‌ندییه‌كی‌ حكومییان نییه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و هاوكارییانه‌ ده‌درێت كه‌ خێرخوازان پێشكه‌شی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كه‌ن بۆ په‌روه‌رده‌‌و به‌خێوكردنی‌ منداڵانی‌ ساوا، چونكه‌ له‌ ئێسته‌دا فشارێكی‌ زۆر له‌سه‌ر ستافی‌ ئه‌و خانه‌یه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ ژماره‌ی‌ منداڵه‌كانه‌وه‌ " .



18/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.